گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان: دەوڵەتی قانوون، لە متمانەسەندنەوەی فەرەج حەیدەری و زیادكردنی ئەندامانی كۆمیسیۆن شکستی هێنا

گوتەبێژی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق موئەیەد تەییب لهباری ڕهتکردنهوه وشکسهێنانی بهرهی دهوڵهتی یاسا بۆ زیادکردنی ئهندامانی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهکان بەمشێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی رۆژنامەی“هەولێر”ـی دایەوە:
گوتەبێژی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق موئەیەد تەییب لهباری ڕهتکردنهوه وشکسهێنانی بهرهی دهوڵهتی یاسا بۆ زیادکردنی ئهندامانی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهکان وەڵامی چەند پرسیارێكی “هەولێر”ـی دایەوە:
* بیرۆكەی زیادكردنی ئەندامانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە چ لایەكەوە بوو ؟
- بەپێی یاسا، كۆمیسیۆنی باڵا لە 9 كەس پێك دێت و لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا كۆمیسیۆن ئیشوكارەكانی خۆیان بەڕێوە بردەوە، لە كاتێكدا كە 9 ئەندامیشیان هەبووە. لە ڕاستییشدا كۆمیسیۆن هیچ گلەییەكیان نەبووە لەوەی كە ئەندامەكانیان كەم بێت و نەیانتوانیبێت ئیشوكارەكانی خۆیان بەڕێوە ببەن. ئێمەیش وەك لیژنەیەك دانیشتین بۆ ئەوەی 9 كەس بۆ ئەندامی كۆمیسیۆن دیاری بكەین، كێشەكە لەوەوە هاتە پێش كە چۆن ئەو 9 كەسە بەسەر پێكهاتەكانی عێراقدا دابەش بكرێن، ڕایەك هەبوو كە ئەویش بریتی بوو لەوەی كە چوار كورسی بۆ شیعە و 3 كورسی بۆ سووننە و 2 كورسی بۆ كورد بن.
لەسەر ئەوەی كە سێ كورسی بۆ سووننە بێت، سووننەكان ڕایان وابوو كە كورسیی سێیەمیان بۆ توركمانێك دادەنێن، بۆ ئەوەی كەمینە لەبەرچاو بگیرێت، دواجار لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكانیشدا كۆ بووینەوە بۆ ئەوەی كورسیی هەشتەم بۆ توركمانێكی شیعە یان سووننە بێت، هاوپەییمانیی نیشتیمانی بە تایبەتی دەوڵەتی یاسا دەیانگوت كە ئێمە قبووڵ ناكەین سووننە سێ كورسیی هەبێت. پێیان وا بوو كە دەبێت كورسیی هەشتەم توركمانێكی شیعە بێت و دەبێت ئێمەیش دیاری بكەین.
ناكۆكییەكە لەسەر چی بوو؟
* ئایا لەو ململانێیەدا كورد تەرەفی كێشەكە بوو؟
- كێشەی ناكۆكییەكە ئەوە بوو كە باسم كرد و كوردیش لەو نێوەندەدا هیچ تەرەف نەبووە، هەروەها هیچ كەسێكیش تێبینیی لەسەر بەشی كورد نەبووە، دواتر دەوڵەتی یاسا پێشنیازێكی بۆ زیادبوونی ژمارەی كورسییەكانی كۆمیسیۆن كرد، بۆ ئەوەی كەمینەكانیش بتوانن بەشدار بن.
هەروەها پێشنیازەكەیش بریتی بوو لەوەی كە 6 كەس زیاد بكرێن، لەسەر ئەم پێشنیازە لە نێو هاوپەیمانیی نیشتیمانیی سەدرییەكان و هاوپەیمانیی كوردستانییش تێبینییان هەبوو. پێمان گوت كە پێویست ناكات 6 كورسی زیاد بكرێت، لە كاتێكدا تەنیا یەك كورسی بدرێت بە كەمینەكان، هەروەها ئێمە پێمان گوتن ئەگەر مەبەستتانە یارمەتیی كەمینەكان بدەن، لە بەشی خۆتان كە 4 كورسییە، كورسییەك بدەن بە توركمانەكان یان مەسیحییەكان.
هەموارنەكردنی یاساو زیادكردنی كورسی!
* ئایا ئەمە بە تەنیا ڕای كورد بوو؟
- نەخێر. بە تەنیا ڕای هاوپەیمانی كوردستانی نەبووە، بەڵكوو ڕای سەدرییەكانیش بووە. هەروەها زۆربەی لیژنەی پسپۆڕانیش كە لە 21 ئەندام پێك هاتبوون، هاوڕا بوون لەسەر ڕەتكردنەوەی زیادكردنی 6 كورسی.
لە ڕاستیدا نابێت ژمارەی ئەندامانی كۆمیسیۆن زیاد بكرێت بە بێ هەمواركردنی یاسا. بەڵام ئەوە بوو ئەندامی كۆمیسیۆن و پلەی وەكیل وەزیر پێشنیازی هەمواركردنی یاسایەكەیان هێنا و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا. خاڵێك هەیە كە پێویستە ئاماژەی بۆ بكرێت، ئەوەیش بریتییە لەوەی كە پلەی ئەندامی كۆمیسیۆن پلەی وەكیل وەزیرە، كە ئەمەیش دەكاتە زیادبوونی 6 پلەی وەكیل وەزیر بە بێ ئەوەی كە پێویست بێت. كە بێگومان ئەمەیش دژی بنەما و سیاسەتی دەوڵەتی یاسایە كە پێشتر لە پێكهێنانی حكوومەتدا دژی ئەو ڕایە بوون.
دەوڵەتی یاسا كەمینەی نێو پەرلەمان
* كێ زۆرینە بوو بۆ پشتگیریی زیادكردن یان نەكردنی؟
- بەپێی پێڕۆی پەرلەمان، هەموو یاسایەك بە گوێرەی زۆرینە پەسەند دەكرێت، ئەگەر ئەوان بینییان كە زۆرینە لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسایەكەدا نین، دەوڵەتی یاسا و ئەو ئەندام پەرلەمانانەی كە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بوون، ڕاستەوخۆ هۆڵی پەرلەمانیان جێ هێشت.
لە دواجاریشدا هەوڵی ئەوەیان دا هۆڵی پەرلەمان جێ بهێڵن، چونكە دەیانزانی زۆرینە لەگەڵ ئەوەدا نین. جاری پێشوو ڕێژەی یاسایی ئەندام پەرلەمانەكان لە ژوورەوە نەبوون، بەڵام ئەم جارەیان ڕێژەی یاسایی ئەندام پەرلەمان لە ژوورەوە بوون، واتە 169 ئەندام پەرلەمان لەنێو هۆڵی پەرلەمان مابوونەوە، بەمەیش بە كۆی دەنگ بڕیار درا یاسایەكە هەموار نەكرێتەوە.
ئەندامانی كۆمیسیۆنی هیندستان 5 كەسن
* ئایا لە وڵاتانی دیكەدا پێكهاتەی ستانداری كۆمیسیۆنێكی لەم جۆرە چۆنە؟
- پێویستە بگوترێت كە بڕیارەكەی پەرلەمان، لەگەڵ بنەمایەكانی دیموكراسی و بنەماكانی نێوخۆی پەرلەمان ناكۆك نەبوو، ئەمەیش نە پلانێكە دژی كەس و هەنگاویش نییە بۆ دژایەتیی هیچ كەس و لایەنێك.
بە بەراودكردنیش لەگەڵ وڵاتانی دیكە، بۆ نموونە لە وڵاتێكی وەك هیند ژمارەی دانیشتووانیان ملیارێكە و ژمارەی دەنگدەرانیان 600 ملیۆنە، زۆر زیاتر لە ئێمە ئایین و مەزهەب و نەتەوەی تێدایە، لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا ژمارەی ئەندامانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە 5 كەس پێك دێت.
بە بۆچوونی ئێمە كۆمیسیۆنی باڵا پێویستی بە زیادكردنی ئەندامانی نییە، چونكە ئێمە پێمان وایە ئەو 9 كەسە دەتوانن ئیشوكارەكانیان جێبەجێ بكەن و دەتوانرێت هەموو پێكهاتەكانی عێراقیش لەنێو ئەو 9 كەسەدا جێیان بكرێتەوە. هەروەها ئەمەیش بە تەنیا بۆچوونی پارتیی دیموكراتی كوردستان نییە، بەڵكوو بە پێچەوانەوە بۆچوونی هاوپەیمانیی كوردستانییە، بە ئەندامانی یەكێتی و پارتییەوە.
دەوڵەتی یاسا و گۆڕان چوونە دەرەوە
* چ لایەنێك لە هۆڵی پەرلەمان چووە دەرەوە؟
- سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستانی دكتۆر (فوئاد مەعسووم) لەوێ دانیشتبوو، بەڵام لیستی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو هاوشان لەگەڵ دەوڵەتی یاسا چوونە دەرەوە، بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تێك بدەن.
ئەوانەی كە لە نێو هۆڵی پەرلەمان مانەوە، بریتی بوون لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی، عێراقییە، سەدرییەكان، كوتلەی ئەحرار، كوتلەی مواتن، كولتەی مەجلیس ئەعلا، لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێكی سەربەخۆیش، كە بە كۆی گشتی ئەوانەی هۆڵەكانی پەرلەمانیان جێ نەهێشتبوو، 169 پەرلەمانتار بوون.
ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا دژی زیادكردن
دەنگی دا
* واتا دەوڵەتی یاسا ناتوانێت بە تەنیا ئیدارەی ئەم وڵاتە بكات؟
- پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا، نەچووە دەرەوە و دەنگی بۆ زیادكردنی كورسییەكان نەدا، لەم جارەیشدا و لە پێشووتریشدا بۆ نموونە لە لێسەندنەوەی متمانەی لە (فەرەج حەیدەری) دەركەوت كە دەوڵەتی یاسا بە تەنیا زۆرینەی نییە لەنێو پەرلەمان، هەر ئەمەیش وا دەكات كە دەبێت حكوومەتی شەراكەتی نیشتیمانی پێك بهێنرێت، واتە دەوڵەتی یاسا بە تەنیا ناتوانێت ئیدارەی ئەم وڵاتە بكات، ئەو زۆرینەیەی كە پێویستە هێزێك حووكمی وڵاتێكی پێ بكات كە 50 + 1 ـە، دەوڵەتی یاسا نییەتی.




