ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵده‌دات په‌رله‌مان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێت له عیراقدا

ئیئتلافی عیراقییه‌وه روونیكرده‌وه: ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵده‌دات په‌رله‌مان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێت له عیراقدا.
عه‌دنان ئه‌لجه‌نابی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ئیئتلافی عیراقییه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دیارده‌ی ته‌وافوقی سیاسیی پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌م وڵاته‌دا به‌ره‌و دواوه‌ی بردوه‌و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین یاسا له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا په‌سه‌ندنه‌كراوه، وتیشی: ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرا نییه‌و په‌رله‌مانتارانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری له دانیشتنه‌كاندا ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاشكرایه كوتله‌كه‌ی سه‌ر به سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌وڵده‌دات په‌رله‌مان بلكێنێت به ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن و ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق، دژی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌ن.




