٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم مانگەیش هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوتی زیاد ناكات

سەرچاوە: KDP.info

هەرێمی كوردستان، بڕی هەناردەی نەوتی خۆی كە لە ڕۆژێكدا 140هەزار بەرمیلە، لەم مانگەدا وەك خۆی دەهێڵێتەوە، بەرلەوەی لە چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵدا بیكات بە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا؛ ئەمەیش بەپێی ئەو ڕێككەوتنەیە لەگەڵ بەغدا تاكو كۆتایی بە كێشەی پێدانی كرێی كۆمپانیكان دەهێنرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكیدا كە دوێنێ هەینی بڵاوی كردەوە ڕایگەیاند كە بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بەغدا ترلیۆنێك دیناری عێراقی كە دەكاتە 87ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە لە هەرێم كوردستان كار دەكەن.

هەرێمی كوردستان لە نیسانی ڕابردوودا وەك ناڕەزاییدەربڕین بەرانبەر بە پێنەدانی كرێی كۆمپانیا بیانییەكان كە لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، هەناردەی نەوتی ڕاگرت؛ بەڵام لە كاتێكی دیكەدا هەناردەی نەوتی دەست پێ كردەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە ئەگەر بێت و تا ناوەڕاستی مانگی سەپتەمبەر – ئەلوول مافی ئەو كۆمپانیایانە دەرێت ئەوا هەناردەی نەوت رادەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار