٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوجێفی: بڕیاری لەسێدارەدانی هاشمی بەسیاسی بوونی دادوەران لە عێراق دووپات دەكاتەوە

سەرچاوە: AK News

ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت: بڕیاری دادگەی باڵای تاوانەكانی عێراق بۆ لەسێدارەدانی تاریق هاشمی جێگری سەركۆمار ئەوەدووپات دەكاتەوە كە بەشێك لە دادوەریی عێراق بەسیاسەت كراون، ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە كاردانەوەی نەرێنی بۆ سەر پرۆسەی چاكسازیی سیاسییەوە دەبێت لەعێراقدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئوسامەنوجێفی لەگەڵ ولیەم بێرنزی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەغدا كۆبۆتەوە و تەنگژەی سیاسی و دۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كردوە و لەوكۆبوونەوەیەدا هەردوولا دەرهاوێشتەی بڕیارەكەی دادگەی باڵای تاوانەكانیان بە لەسێدارەدانی هاشمی باس كردووە.

بەپێی بەیاننامەكە نوجێفی روونی كردۆتەوە، بڕیارەكە دەری دەخات كە بەشێك لە دادوەران لە عێراق بەسیاسی كراون و ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە كاریگەریی نەرێنی بۆ سەر پرۆسەی چاكسازیی سیاسی لە وڵات و سەقامگیرییەكەی دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار