عه‌لاوی به‌نیاز نییه له‌گه‌ڵ مالكی كۆببێته‌وه

ئیئتلافی عیراقییه روونیكرده‌وه كه ئه‌یاد عه‌لاوی به‌نیاز نییه به‌ر له ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان، له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیراندا كۆببێته‌وه.
وساڵ سه‌لیم ئه‌ندامی ئه‌و ئیئتلافه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی عیراقییه، به‌نیاز نییه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران كۆببێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌نجام نه‌درێت.
وتیشی: له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت و پێویستی به ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه به‌م دواییه حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت رێككه‌وتوون، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م وڵاته‌دا.




