سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئیدانه‌ى سوكایه‌تى كردن به پیرۆزیى ئیسلام ده‌كات

به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه‌ده‌یانه‌وێ سوكایه‌تى به ئایینى پیرۆزى ئیسلام وپێغه‌مبه‌رى مه‌زن محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت بكه‌ن، ئه‌و جۆره هه‌ولانه دوورن له به‌ها پیرۆزه‌كانى ئایینى وپیكه‌وه‌ژیان و هه‌وڵیكى نه‌زۆكیشه بۆ نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى له‌نێوان ئایینه‌كاندا.
زۆر به‌توندى ئه‌و كه‌سانه ریسوا‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین ، كه‌ده‌یانه‌وى له‌رێى فیلم وهونه‌ره‌وه سوكایه‌تى به سومبله پیرۆزه‌كانى ئایین و هه‌ست و سۆزى مرۆڤایه‌تى و موسلمانان بكه‌ن، چونكه ئایینى ئیسلام، ئاینى لیًبوورده‌یى وپیكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ریه، هاوكات هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ى توند‌و تیژى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پشتیوانى خۆمان بۆ پاراستنى گیانى پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی وئایینزاكان له هه‌رێمى كوردستان وعیراق دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته هه‌موولا رێز له ئایین وبه‌ها پیرۆزه‌كانى یه‌كتر بگرن، له كاردانه‌وه‌ى توندوتیژ به‌دووربن، كه‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئایینی وبه‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانه.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
14/9/2012




