لەم هه‌فته‌یەدا قۆناغی یه‌كه‌می ناوی دامه‌زراوان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

كاره‌كانی وردبینی و جیاكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی دامه‌زراندن له‌پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و له (20)ی ئه‌م مانگه ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو بۆ ساڵی (2012) ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
حسێن كاكل به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری هه‌ولێر به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندووه : كاره‌كانی ئه‌وان بۆ جیاكردنه‌وه‌و وردبینیكردنی فۆرمه‌كانی دامه‌زراندن به‌رده‌وامه، هه‌وڵده‌درێت له‌زووترین كاتدا ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو بۆ ئه‌مساڵ رابگه‌یه‌ندرێت.
وتیشی:"ئه‌وان لەم هه‌فته‌یەدا، كاره‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستایان له‌مساڵدا كۆتایی بهێنن‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌شی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن‌و وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (20-9-2012) ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو له‌هه‌رێم بۆساڵی (2012) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت .
ماوه‌ی چوار ڕۆژه خوێندنگه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا كراونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێت به‌دامه‌زراندی ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌مساڵدا، كه‌می میلاكی خوێندنگه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.




