هاشمی: با دادوه‌رێكی توركمان له كوردستان دادگه‌ییم بكات

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق تارق هاشمی داوای كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی توركمانه‌وه دادگه‌یی بكرێت.
له نوێترین دیمانه‌یدا له‌كه‌ناڵی "فرانس 24"ـی فه‌ڕه‌نسیدا، هاشمی ڕایگه‌یاندووه ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌قی ده‌ركراوه به فیتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مالیكی ده‌ركراوه و حوكمێكی ته‌واو سیاسییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌و هیچ حیسابێكی بۆ ناكات.
هاشمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه ئه‌گه‌ر من ده‌ستم له تیرۆردا هه‌بێت، یان به هه‌ر شتێكی دیكه‌ی تۆمه‌تبار بم، ڕازیم بچمه به‌رده‌م دادگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و دادگه‌یه هه‌ر حوكمێكم بۆ ده‌ربكات به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ری ده‌گرم و ملكه‌چی ده‌بم.
هه‌روه‌ك داوایشی كردووه كه بۆ زیاتر پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگه‌كه با دادوه‌ره‌كه توركمان بێت و دادگه‌كه‌یش له هه‌رێمی كوردستان بێت.
هه‌روه‌ك داوایشی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، بۆ ڕزگاركردنی عێراق و له‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وه‌وه یه‌خه‌ی عێراق و عێراقییه‌كانی گرتووه، واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت و به كه‌سێكی دیكه له حزبه‌كه‌یی بسپێرێت.
جێگه‌ی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی غیابی له‌لایه‌ن دادگه‌یه‌كی عێراقییه‌وه حوكمی له سێداره‌دان بۆ هاشمی و به‌رپرسی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ركرا.




