ئه‌ندامێكى كوتله‌ى ئه‌حرار: به دوورى زانى لەم هه‌فته‌یەدا یاساى لێبوردنى گشتى په‌سه‌ند بكرێت
ئه‌میر كنانى ئه‌ندامى كوتله‌ى ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا به دوورى زانى لەم هه‌فته‌یەدا پرسى یاساى لێبوردنى گشتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن په‌سه‌ند بكرێت و گوتى: له دوا دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه رۆژى سێ شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت پرسى یاساى لێبوردنى گشتى ناخرێته كارى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پێشتر ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى داواى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد كه برگه‌ى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له ناو یاساى لێبوردنى گشتى هه‌موار بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و داوایه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بۆ كاتى دیكه دوا خست.




