عێراقییه هیچ كاندیدێكی تر‌ى بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستنیشان نه‌كردووه

زیاد زه‌رب ئه‌ندامى فراكسیۆنى ئیئتیلافى عێراقییه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: تا ئێستا ئیئتیلافیه‌كه‌ى هیچ ناوی كاندیدى كه‌سیكى دیكه‌ى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێشكه‌ش نه‌كردووه ته‌نها ئه‌و ناوانه‌ى پێشوو نه‌بێت كه پێشكه‌ش كراون كه هێشتا نورى مالیكیش سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
وه‌ك زه‌رب گوتى: عێراقییه به هه‌موو هه‌وڵێكى پاڵپشتى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات و دووپاتیشى كرده‌وه، هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و گه‌یاندن مافى عێراقییه‌یه وه‌ریان بگرێت.




