٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤاتیكان ئیدانەی ئەو فلیمەی كرد كەسوكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ڤاتیكان ئیدانەی بڵاوكردنەوەی ئەو فلیمە ئەمریكییەی كرد كە سوكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام دەكات و بە كارێكی بێ پاساویشی لەقەڵەمدا .

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشیدا فدریكۆ لۆمباردی  ووتەبێژی ڤاتیكان ڕایگەیاند: كارێكی لەو جۆرە دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت و كاریگەری خراپیش لەسەر هەستی موسوڵمانان دروست دەكات.

هاوكات ووتەبێژەكەی ڤاتیكان ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەشی كرد كە بەو هۆیەوە ڕوویداوەو قوربانی لێكەوتۆتەوە وەك ئاماژەیەك بۆ كوشتنی باڵێۆزی ئەمریكا لە لیبیا و 3 كەس لە كارمەندانی باڵێۆزخانەكە .

هەواڵی پەیوەندیدار