٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاتر ده‌كات و به‌غدایش به‌ مه‌رجه‌كانی هه‌ولێر ڕازی ده‌بێت

سەرچاوە: AK News

هەردوو حكوومەتى هەرێمی كوردستان و حكوومەتى فیدراڵی عێراق لە هەمبەر پرسی نەوت رێككەوتن و بڕیارە هەرێمی كوردستان لە سەرەتاى مانگى داهاتووە وە هەناردەى نەوتى خۆى زیاد بكا و حكوومەتى بەغداش پارەى كرێی كۆمپانیاكان خەرج بكا.

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژ نووری شاوێس بە ئاژانسی ئاكانیوزی راگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ١٣/٩/٢٠١٢ بەسەرپەرشتیی رۆژ نووری شاوێس شاندی حكوومەتی عێراق بەئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و دارایی و بازرگانی و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و شاندی حكوومەتی هەرێمیش بەئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان و دارایی و ئابووری كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حكوومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا لە بواری نەوتدا لە بەغدا بەڕێوە چوو.

روونی كردەوە، لە دواجار هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتن چارەسەری كێشە و گرفتەكانی نێوانیان لە بواری نەوت بكەن،

بەپێی رێككەوتنەكە حكوومەتی عێراق ئامادەیی خۆی نیشان دا بەوەی پارەی كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن بدا.

بەپێی ئەو رێكەوتنە دەبێ هەرێمی كوردستان لەو مانگەدا هەناردەى نەوتى خۆی لە رێگەى بەغدا وەك بێڵێتەوە (140 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا) بەڵام لە سێ مانگى داهاتوو دەبێ رۆژانە 200 هەزار بەرمیل هەناردە بكا، لەبەرامبەردا وەزارەتى داراییی عێراق لە ماوەى حەوتووەكدا سولفەیەكی دارایی بەپاتى یەك ترلیۆن دینارى عێراقی بۆ حكوومەتى هەرێم خەرج دەكا وەك كرێی كۆمپانیا بەرهەم هێنراوەكانى نەوت.

هەروەها بەپێی ئەم رێككەوتنە دەبێ حكوومەتی هەرێم بڕٍی نەوتی خاوى هەنارەكراو بۆ ساڵی 2013 دیارى بكا لەگەڵ كرێی كۆمپانیا بیانییەكان تا لە داهاتى بودجەدا جێگیر بكرێ.

هەردوولا رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێمی لە بەرووبوومى نەوتى پاڵاوكەكراو كە 17% دەبێ لەو نەوتە لە عێراق پاڵاوك دەكرێ، هەروەها بڕی 17%ى سووتەمەنی بۆ وێستگەكانى كارەباى هەرێم تەرخان دەكرێ .

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا چەند لێژنەیەكی بچووك لە نوێنەرانى هەرێم و بەغدا بۆ بەدواداچوونى بڕی نەوتى خاوى بەرهەم هاتوو و پاڵاوك كراو و كرێی كۆمپانیا بیانییەكان پێك بێ و دەسەڵاتى چارەسەركردنى هەر كێشەیەك كە دێتە پێش پێ بدرێ بۆ چارەسەركردن، تا ئەو كاتە هەردوو پڕۆژەیاساى نەوت و غاز و دابەشكردنى داهاتى فیدراڵی پەسند دەكرێن.

یەكێك لە خاڵەكانى ئەو رێككەوتنامەیە برێتییە كە پاشكەزبوونەوە و پێشێلكردنى هەر بڕگەیەكی یانى پێشێلكردنى سەرجەم خاڵەكانى رێككەوتنامەكە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەمە یەكەمین رێككەوتنی لەم چەشنەیە لە دوای سەرهەڵدانی گرفت لە نێوان حكوومەتی عێراق و كوردستان لە بواری نەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار