جیگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری و كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 13/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز ولیه‌م بێرنز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای سه‌ره‌خۆشی كردن له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به هۆی تیرۆركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی له وڵاتی لیبیا، هه‌ر دوولا رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و هه‌روا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له باره‌وه كرا و له‌و رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی دیدو بۆچوونی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم خسته‌ڕوو.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێرای هیوا خواستن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كان به پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان، پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری و كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و پێزانینی وڵاته‌كه‌شی به‌رامبه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان و دانبه‌خۆگرتنی به‌رامبه‌ر به جوڵاندنه‌وه‌ی هێزی عه‌سكه‌ری له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ر دوولا بێت و باسكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و ته‌نگژه‌كه‌ی سوریا به تایبه‌تی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه‌ش دیدو بۆچوونی هه‌ر دوولا وه‌ك یه‌ك بوون.




