سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی كرد كه سووكایه‌تی به پیرۆزی ئیسلام ده‌كات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو فیلمەی کرد کە تیایدا سووکایەتیی بە پیرۆزییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ كراوه و داوا دەکات هه‌مووان رێز له به‌ها و پیرۆزییه ئاینیه‌كانی یه‌كتری بگرن و خۆیان له كار و كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی بپارێزن كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینیه‌كان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن.
ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێك كه تیایدا سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ كراوه ، كاردانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی له جیهانی ئیسلامه‌تیدا لێ كه‌وتۆته‌وه ، ئێمه هه‌ر سوكایه‌تییه‌ك به پیرۆزییه‌كانی ئایین، كه هه‌ست و سۆز و باوه‌ری مرۆڤه‌كان بریندار ده‌كات، ئیدانه ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كیش كه له دژی به‌ها و بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
پێویسته هه‌مووان رێز له به‌ها و پیرۆزییه ئاینیه‌كانی یه‌كتری بگرن و خۆیان له كار و كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی بپارێزن كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئاینیه‌كان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
13ی ئه‌یلولی 2012




