دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سێیه‌م رۆژی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا

له سێیه‌مین رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ پشكێنه‌ری گشتی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جه‌نه‌ڕاڵ مایكل باربیرۆ و چه‌ند سیناتۆر‌و ئه‌ندام كۆنگرێس و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆبوونه‌وه‌و دیدارێكی رۆژنامه‌وانی به‌رفراوانیشیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا.
له یه‌كه‌مین دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیوارت بوین پشكێنه‌ری گشتی له تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له ئه‌مه‌ریكا، باسیان له پشتگیری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد دوای ساڵی 2003 له پێناو بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌ی دیموكراسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
له‌م دیداره‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و یارمه‌تیانه زۆر سنووردار بوو به‌ڵام توانرا سوودی لێوه‌ربگیرێت و به شێوه‌یه‌كی دروست یارمه‌تیه‌كان به‌كاربهێنرێن. هاوكات باس له پێویستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق كرا بۆ یارمه‌تی له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌دان به دامه‌زراوه دیموكراسی و توانا مرۆییه‌كان.
شاندی هه‌رێمی كوردستان دواتر له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال مایكل باربیرۆ سه‌رۆكی ریچكخراویچكی تایبه‌ت به ئاسایش له‌سوپای ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه. له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا. شاندی هه‌رێم سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی جه‌نه‌ڕاڵ باربیرۆ كرد كه ئه‌وكاته‌ی له‌عیراق بوو رۆلی به‌رچاوی هه‌بوو له دامه‌زراندنی ئاسایشی هاوبه‌ش له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و كاركردنی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان. هاوكات باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كرا بۆ ئازادكردنی عیراق، له‌م رووه‌وه جه‌نه‌ڕال باربیرۆ ستایشی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌ی پێیان سپێردرابوو.

هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ناتی ئه‌مه‌ریكی كۆبوونه‌وه كه پێكهاتبوو له به‌رێزان سیناتۆر جۆن مه‌ككین و سیناتۆر جۆ لیبه‌رمان و سیناتۆر لیندزی گراهام. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌و میكانیزمی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
دواتر باس له ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و هه‌وڵانه كرا كه ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان. له‌م رووه‌وه شاندی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه خوازیار بووه عیراق فیدراڵ و دیموكرات و فره‌یی بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌ئاسووده‌یی و دوور له توند‌و تیژی بژین. به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی عیراق به رێكه‌وتننامه‌كان پشتگوێ خستنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور خه‌ریكه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و پرسه‌كانیش هه‌ر به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر ره‌وایی گرێبه‌ست و هاندانی كۆمپانیاكانی نه‌وت كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات وه‌ك سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت و به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق. به‌ڵام دیاره به‌غدا هه‌میشه به بیانووی بێ بنه‌ما ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری زیاتر ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه.
دواتر باس له ره‌وشی ئه‌مڕۆی سوریا‌و ئه‌و توند‌و تیژی و پێكدادانانه كرا كه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی. شاندی هه‌رێم هیوایان خواست كه ئه‌م ره‌وشه كۆتایی بێت و چیتر گه‌لانی سوریا نه‌بنه قوربانی سیاسه‌تی نادروست. هاوكات باس له‌كاریگه‌ری و ده‌رهاوێته‌كانی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی سوریا كرا له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی و تیشك خرایه سه‌ر رۆلی گه‌لی كورد له سوریا له پێناو هه‌وڵدان بۆ ئازادی و وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له‌و وڵاته.
شاندی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا‌و ستایشی باری ئارام سه‌قامگیرو پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
هاوكات پشتگیری خۆیان بۆ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه له‌ڕووی ئاوه‌دانی بونیاتنان و په‌یڕه‌و كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری.

پاشان له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌ندامی كۆنگرێس مایكڵ رۆجه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری له كۆنگرێس و خاتوو لۆریتا سانچێز، شاندی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد و باسیان له قه‌یرانی سیاسی عیراق و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كرد. له‌م رووه‌وه شاندی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه ده‌خوازن پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عیراق سه‌ربكه‌وێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عیراق هه‌ست به هاوبه‌شی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن. بێگومان سه‌رجه‌م پرس و قه‌یرانه‌كانیش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و پابه‌ند بوون به رێكه‌وتننامه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كرا بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاندانی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌یان شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌ندامی كۆنگرێس باسیان له مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق كرد كه به‌هۆی ره‌فتاری تاك ره‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌غدا خه‌ریكه كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه كرده‌وه.

هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆزیف ماكمیلان جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا باسیان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد. شاندی هه‌رێم باسیان له ته‌نگژه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌كانی عیراق و سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی به‌ڕێز مالیكی كرد كه بووه‌ته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانانه. له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیان دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ندن به ده‌ستووری وڵات و ده‌خوازن قه‌یرانه‌كان به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و ژیانی هاوڵاتیان له عیراق چیتر نه‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێك.
هاوكات باس له ره‌وشی سوریا‌و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كرا كه ده‌درێن له پێناو كۆتایی هێنان به‌و ره‌وشه ناهه‌مواره‌ی دووچاری گه‌لانی سوریا هاتووه.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له مێزگردێكی فراوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌وانان چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان وروژاند.
شاندی هه‌رێم باسیان له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌رووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی ئابووری و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم و خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان شاندی هه‌رێم دووپاتیان له‌سه‌ر دروستی و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و سیاسه‌ته كرده‌وه كه به گوێره‌ی ده‌ستوورو له پێناو خۆشگوزه‌رانی ته‌واوی گه‌لانی عیراقه.
سه‌باره‌ت به عیراقی دوای 2003 شاندی هه‌رێمی كوردستان باسیان له رۆلی كورد كرد له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق‌و بونیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو به‌شداری كردن له دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای عیراق.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی عیراق شاندی هه‌رێم بۆ رۆژنامه‌نووسانیان دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هیچ كات سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و گرفت نه‌بووه‌وه ده‌خوازێ به پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو رێكه‌وتننامه‌كان گه‌لی كورد به مافه‌كانی شاد بێت و رێگه له بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری هه‌رێم نه‌گیرێت.
ئه‌مه‌و شاندی هه‌رێم به درێژی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه كه په‌یوه‌ست بوون به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكاو هه‌رێمی كوردستان و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و هاتنی گه‌وره كۆمپانیاكان و بارودۆخی ئاڵۆزی سوریا‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه. له‌م رووه‌وه شاندی هه‌رێم هه‌ڵوێست و تێڕوانینی هه‌رێمیان به‌ڕوونی خسته‌ڕوو.




