٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی كوردستان ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ویلیام هیگ  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ، پاش ئەوەى شەوى رابردوو گەیشتە بەغداى پایەتەختى عێراق و لە وتەیەكدا جەختى لە بەهێزكردنى پێوەندییەكانى نێوان بەغدا و لەندەن كردەوە.

لەم سەردانەی بۆ عێراق باس لە سەردانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان دەكرا، بەڵام هەرێم ڕەتی دەكاتەوە.

لەمبارەیەشەوە كاروان جەمال، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاكانیوزی ڕاگەیاندووە، ویلیام هیگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێم ناكات، چونكە بەهیچ شێوەیەك ئێمە لە سەردانی ئەو بۆ هەرێمی كوردستان ئاگادار نەكراینەوە.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر نیازی سەردانێكی لەم شێوەیەی هەبووایە پێشتر ئێمە ئاگەدار دەكراینەوە و ئامادەكاریمان بۆ دەكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار