بایى 200 هه‌زار دۆلار ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستى به‌سه‌رده‌گیرێت

ئیدریس محه‌ممه‌د، لێپرسراوى یاریده‌ده‌ریه‌تى ئاسایشى رانیه و ئه‌ندامى لیژنى چاودێرى ناوبازار به رووداوى راگه‌یاندووە "كاتژمێر 11ى شه‌وى رابردوو ده‌ستمان به‌سه‌ر 64 كارتۆن ده‌رمانى قاچاخداگرت له مه‌خزه‌نێكدا كه له هه‌ولێره‌وه هێنرابووه رانیه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌گوازرانه‌وه، ئه‌و ده‌رمانه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه هێندرابوو كه هیچ په‌یوه‌ندێكى به بوارى ته‌ندروستیه‌وه نییه ته‌نانه‌ت مۆڵه‌تى بازرگانى كردنى به‌ده‌رمانیشه‌وه نییه".
ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه له جۆرى (ئه‌كتیفید)ه به‌شێوه‌یه‌كى قاچاغ ده‌برێته ئێران و دواى شیكردنه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كرێت به مادده‌ى هۆشبه‌ر‌و له‌لایه‌ن كه‌سانى خوگربه مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
گوتیشى "له‌سه‌ر كارتۆنه‌كان به‌روارى به‌سه‌رچوون به‌ده‌ست نووسراوه، ئه‌و ده‌رمانه‌ش كه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه بایى نزیكه‌ى 200 هه‌زار دۆلار واته 20 ده‌فته‌ر دۆلاره، ده‌رمانه‌كانیش زیانیان بۆته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه و به‌دوو شێوه‌ى جیاواز له‌ناو كارتۆن دانرابوون هه‌ندێكیان به‌ده‌ست تێكرابوون‌و هه‌ر كارتۆنێك 4700 پارچه حه‌بى تێدا بوو".
دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ خاوه‌نى ده‌رمانه‌كه ده‌ركردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، ده‌مێكیشه خاوه‌نى ئه‌و ده‌رمانه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.




