په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵوێست له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌سه‌ر داوا و ڕاسپارده‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه‌ی كه سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات، ڕاگه‌یه‌ندرا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
داوا لە حكومەت و كۆنگرێسی ئەمریكی كرد دەستەوسان نەبێت بەرامبەر بەو كەسانەی سوكایەتی بە ئاینەكان دەكەن.
هه‌روه‌ك داوایش كراوه كه باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه پێشان بدات كه تێیدا سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) كراوه و بێڕێزیش به‌رانبه‌ر ئیسلام وه‌كو ئایین به‌گشتی كراوه.
جێگه‌ی باسه به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌وه شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه دوێنێ خۆپێشانده‌ران باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا و 3 فه‌رمانبه‌ر دیكه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كوشت. ئه‌مڕۆیش له میسر و یه‌مه‌ن و جه‌زائیر هێرش كرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.




