سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كه‌ركوك: پاڵپشتی له بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی دیجله له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه، ده‌كه‌ین

سه‌عات 10:20 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 13/9/2012 وه‌فدێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد.
وه‌فه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌له‌لایه‌ن د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كراو ئه‌ندامه‌كانی بریتی بوون له د.حه‌سه‌ن محمه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رتا سه‌ردانی دیوانی پارێزگای كه‌ركوكیان كردوو له‌لایه‌ن د.نه‌جه‌مه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشوازیان لێكرا.
دواتر له‌كۆبوونه‌یه‌یه‌كدا كه له‌دیوانی پارێزگای كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو، د.ئه‌رسه‌لان بایز به‌ناوی وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌چه‌ند خالێك روونكرده‌وه، كه بۆ به‌شداریكردنی خه‌م و ئازاره‌كانی خه‌لكی كه‌ركوكه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی تازیه‌باربوون و به‌ناهه‌ق چه‌ند رۆله‌یه‌كی بێتاوانی ئه‌م شاره‌یان شه‌هیدو بریندار كرد و دووه‌میشیان بۆ پشتیوانی له‌بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوكه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بریاری پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دجله و سێهه‌میشیان پشتیوانی كردنی ئیداره‌و خه‌لكی كه‌ركوكه له‌دانانی ئه‌ندامێكی كوردی كه‌ركوك له‌لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشی راگه‌یاندن كه به‌شێكی تری ئه‌و سه‌ردانه بۆ له‌نزیكه ئاگاداربوونه له‌كێشه‌و گرفته‌كانی رۆژانه‌ی خه‌لكی كه‌ركوك تا په‌رله‌مان كوردستان له‌رێگای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكات. هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیشی له‌پارێزگاری كه‌ركوك كرد بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی ئاوادنی و خزمه‌تگوزاریه‌ی له‌كه‌ركوك ده‌ستیان پێكردووه‌و سیمای شاره‌كه‌ی گۆریوه.
پاشان د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌شی به‌پشتیوانیه‌كی به‌هێز بۆ خه‌لك و ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌قه‌له‌مداو رایگه‌یاند: به‌رامبه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك هه‌موومان یه‌كین، پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌ی ئێوه‌ش كه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌وه‌و روونیشكرده‌وه كه پشتیوان و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌ركوه‌ك زۆر گرنگه. پارێزگاری كه‌ركوك له‌وته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه تێكچون و خراپی بارودۆخی ئه‌منی له‌پارێزگای كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌تێكچوونی بارودۆخی سیاسی عیراقه‌وه هه‌یه چونكه ئه‌و كاره تیرۆریستیانه ته‌نها له‌كه‌ركوك رووینه‌داوه له شاره‌كانی باشوور‌و ناووه‌راستیش روویانداوه. سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دجله‌ش رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌تی كردۆته‌وه‌و كوتله‌ی عه‌ره‌بی موقاته‌عه‌یان كرد‌و به‌شدار نه‌بوون له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌و راشیگه‌یاند: پێكهێنانی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه پێچه‌وانه‌ی بریاره‌كانی پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانه كه ده‌لێت ده‌مانه‌وێت سوپا له‌شاره‌كان دور بخه‌ینه‌وه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم چه‌ند داخوازیه‌كی بۆ ئه‌مرۆی خه‌لكی شاری كه‌ركوك خسته به‌رده‌ستی سه‌رۆك و وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان و داوای كرد له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازی به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌رخان بكرێت . خوێندنی كوردیش له‌كه‌ركوك چاودێری بكرێت و چونكه مامۆستاكانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم موچه وه‌رده‌گرن و ئاماژه‌ی DSC_0003.jpgبه‌وه‌شدا كه له‌به‌ر نه‌بوونی چاودێری ئاستی خوێندن له‌و خوێندنگاینه دابه‌زیوه.
دواتر دكتۆر حه‌سه‌ن محمه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وته‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌ناوه‌رۆكی وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربریو رایگه‌یاند: له‌كۆنه‌وه كه‌ركوك غه‌دری لێده‌كرێ و هه‌موولا مامه‌له‌یه‌كی سیاسیانه‌ی له‌گه‌ل ده‌كه‌ن پێویسته كه‌ركوك بگه‌رێته سروشتی خۆی ئه‌ویش ته‌نها به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌بێت. جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ناوه‌نده‌وه به‌شێوازی جیاواز ده‌یانه‌وی ستراتیژی كوردستان كه گێرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانیه‌كانه بشێوێنن و به‌باردۆخی لاوه‌كی خه‌ریكمان بكه‌ن و وتی: ده‌بێ باش له‌وه دیقه‌ت بكه‌ین و باسیشی له‌خراپی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ماده‌ی 140 كردوو وتی پێویستمان به‌وه‌ی بچینه سه‌ر هه‌نگاوی جه‌وهه‌ری كه سه‌رژمێری و ریفراندۆمه.
سۆزان خاله شهاب سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردسانی كه له‌هه‌مان كات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یه وێرای ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: وه‌كو لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ئه‌و داوایه‌ی كه‌رێژه 5% له‌كورسی خوێندن ته‌رخان بكرێت بۆ خه‌لكی كه‌ركوك دراوه‌ته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان پیشانداوه‌و بۆ مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندنی كوردیش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار سۆزان شیهاب داوای كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكرێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایسپاردن كۆنفرانسبێك له‌باره‌ی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ببه‌سترێت كه‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تیایدا به‌شددار بن.
دواتر كاردۆ محمد سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وێڕای ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: هه‌موو یه‌كین له‌سه‌ر كه‌ركوك چونكه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئاینده‌ی كورد دیاری ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ش رایگه‌یاند: له‌راستیدا ئه‌مه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته له‌پارێزگارو به‌رپرسانی شاره‌كه بۆیه داوای كرد وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پارێزگار سكالایه‌ك له‌دادگای ده‌ستووری تۆمار بكات.
مامۆستا عومه‌ر عبدالعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش له‌وته‌یه‌دا، وێرای هاوخه‌می له‌گه‌ل خه‌لكی شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: ماده‌ی مادده‌ی 140 به‌مشێوه‌یه‌ی كه‌هه‌یه جێبه‌جێ نابێت بۆیه داوای كرد له‌پال ماده‌ی 140 هه‌نگاوی تر بنێین بزانین له‌هه‌رێم و له‌به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور چیترمان پێ ده‌كرێت بیكه‌ین و راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ئۆپزسیۆن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شتی تر ناكۆك بین له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌موومان یه‌كین.
دواتر بیلال سلێمان سه‌رۆكی فراكسۆنی كۆمه‌ڵ، ده‌ستخۆشی له‌پارێزگاری كه‌ركوك كرد بۆ ئه‌وكارانه‌ی له‌كه‌كوك ئه‌نجامیانداوه‌و رایگه‌یاند: ده‌بێ هه‌لوێستی جدیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه وه‌ربگرین و كارته‌كانی فشار چی هه‌یه به‌كاریان بێنین.
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش وێرای دستخۆشی، پشتیوانی له قسه‌كانی هاوكاره‌كانی كرد و رایگه‌یاند: پشتیوانیكردن له‌كه‌ركوك گرینگه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌ڵام كاركردن له‌ناو كه‌ركوك و له‌به‌غدا گرنگتره.
ئه‌میر گۆگه به‌ناوی مه‌سیحیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌پارێزگار كرد بۆ ئه‌وكارانه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌و له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه باشه‌ی مه‌سیحیه‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك هه‌یانه‌و هیواشی خواست ئه‌و باردۆخه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عیراقیش ره‌خساوه له‌كه‌ركوك دووباربێته‌وه چونكه كه‌ركوكیش كوردستانه.
دواتر چه‌ندین كێشه‌ی تری رۆژانه‌ی شاری كه‌ركوك و شێوازی كاركردن له‌وشاره‌و مه‌سه‌له‌ی پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان له‌شاره‌كه له‌لاین ژماره‌یك DSC_0012.jpgله‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان روونكرایه‌وه. له‌كۆتاییشدا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك جارێكی تر سوپاسی ئه‌و سه‌ردان و پشتیوانیه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئه‌م سه‌ردان و پشتیوانه‌یه به‌واجبزانی به‌رامبه‌ر به‌شاری كه‌ركوك و خه‌لكه‌كه‌ی كه قوربانیه‌كی زۆریان داوه‌و به‌رده‌وامبیشن له‌قوربانیدان و به‌لێنیشیدا پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانیان بكات و ئه‌وه‌نده‌ی بشكرێ بۆیان جێبه‌جێ بكات.
دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كیی رۆۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا د. ئه‌رسلان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئامانج و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: وێرای هاوخه‌میمان له‌گه‌ل خه‌لكی شاری كه‌ركوك كه ئه‌مرۆ بریندارن و پشتیوانیمان له‌بریاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌بریاری ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دجله داوا له‌حكومه‌تی فیدرال ده‌كه‌ین له‌بری ناردنی هێز رێگای دیالۆگ بكرێته‌به‌ر چونكه پێشتر‌و رژێمه‌كانی تر رێگای سه‌ربازیان هه‌لبژاردوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بون. پارێزگاری كه‌ركوكیش ناوه‌رۆكی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وكه‌ی بۆ كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن روونكرده‌وه




