هه‌فتانه په‌رله‌مانى كوردستان میواندارى وه‌زیرێكى حكومه‌ت ده‌كات

تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت بریاریداوه هه‌فتانه میواندارى وه‌زیره به‌ریزه‌كانى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان بكات، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌بریاره‌كه‌یدا رێوشوێنى میوانداریكردن ومیكیانیزمى پرسیار‌و وه‌لامه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان روونكردۆته‌وه. هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ماوه‌ى یه‌ك ده‌قیقه‌ى بۆ دیارى كراوه تا پرسیاره‌كه‌ى ئاراسته‌ى وه‌زیر بكات و5 خوله‌كیش بۆ وه‌لامه‌كان ، 2 خوله‌كیش بۆ به‌دواداچوونى وه‌لامه‌كان دیاریكراوه. ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه سه‌عات 12ى نیوه‌رۆى رۆژى یه‌كشه‌ممه 16/9/2012 وه‌ك دوا مۆله‌ت بۆوه‌رگرتنى پرسیارى په‌رله‌مانتاران دیاریكردووه.
هه‌روه‌ها سارمه‌مى رایگه‌یاند په‌رله‌مان له‌دانیشتنى رۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ریكه‌وتى 19/9/2012 كه‌سه‌عات چوارى ئیواره به‌ریوه‌ده‌چێت، میواندارى به‌ریز دلشاد شه‌هاب وه‌یزرى شاره‌وانى گه‌شتوگوزار ده‌كات، بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى كه‌له‌باره‌ى ئیشوكاره‌كانى وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ى دواى ده‌ستبه‌كاربوونیان ئه‌نجامیان داوه. هاوكات رایگه‌یاند كه دانیشتنى میوانداریكردنى وه‌زیره‌كانى له‌هه‌فته‌كانى پاشتردا سه‌عات چوارى ئیواره‌ى رۆژانى سێشه‌ممه به‌رێوه‌ده‌چێت وله‌كاتی خۆیدا ناوى وه‌زیرى میوان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونیكرده‌وه كه پرسیاره‌كان پێشتر پێشكه‌ش به سكرتاریه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك هه‌ر قه‌واره‌و لیستێك پابه‌ندى ژماره‌ى ئه‌و پرسیارانه بێت كه ئاراسته‌ى وه‌زیر ده‌كرێت. دوا كاتیش بۆ وه‌رگرتنى پرسیاره‌كان سه‌عات 12 نیوه‌رۆى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى لیدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى دانراوه ژماره‌ى پرسیاره‌كان بۆهه‌ر قه‌واره‌و لیستێك به‌م شێوه‌یه دیاركراوه : كوردستانى 8 پرسیار - گۆران 4 پرسیار و هه‌ر یه‌ك له یه‌كگرتووى ئیسلامى وكۆمه‌لى ئیسلامى وتوركمان و مه‌سیحیه‌كان 2 پرسیار و هه‌ر یه‌ك له لیسته‌كانى دادپه‌روه‌رى و سۆشیالست وسه‌ربه‌خۆ و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى یه‌ك پرسیار ئاراسته‌ى وه‌زیه‌ركان بكه‌ن.




