٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان زیاتر له‌ 2 ملیار و نیو بۆ كارەبا و كارگەكان خەرج كردووه‌

سەرچاوە: Hewler

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ سووتەمەنیی وێستگەكانی كارەبا بە بێ بەرانبەر و نەوتی ڕەش بۆ كارگەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو لە ساڵی 2008ـەوە تاكوو ئەمساڵ دابینی كردووە، ئاشكرا كرد.

ساڵی 2008
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێم، لە ساڵی 2008ـدا بڕی 672 ملیۆن پێ سێجا بۆ دابینكردنی كارەبا خەرج كراوە، كە بۆ هەر ملیۆن پێ سێجایەك بڕی 4.181 دۆلاری تێ چووە كە كۆی گشتی دەكاتە 25 ملیۆن و 387 هەزار و 32 دۆلاری ئەمەریكی.

2009
لە ساڵی 2009ـیشدا، بڕی 32 هەزار و 630 ملیۆن پێ سێجا بۆ دابینكردنی كارەبای هەرێم تەرخان كراوە كە بۆ هەر ملیۆن پێ سێجایەك 4.578 دۆلاری تێ چووە و بڕەكەی دەكاتە 149 ملیۆن و 380 هەزار و 140 دۆلار.

2010
بۆ ساڵی 2010ـیش، 177 ملیۆن و 174 هەزار و 335 لیتر گازوایل كە هەر لیترێكی بە 0.5575 دۆلار بووە، بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا خەرج كراوە و كۆی گشتییش دەكاتە 98ملیۆن و 774 هەزار و 692 دۆلار.

هەر لە ساڵی 2010ـدا، بڕی 282 هەزار و 925 تۆن نەوتی ڕ’ەش بۆ كارگەكان دابین كراوە كە هەر تۆنێكی بایی 313 دۆلارە، بە 130 دۆلار دراوەتە كارگاكان كە كۆی گشتی دەكاتە 71 ملیۆن و 653 هەزار و 512 دۆلار.

هەر لە ساڵی 2010ـدا، بڕی 56 هەزار و 82 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ دابینكردنی كارەبا بووە كە نرخی هەر ملیۆن مەتر سێجایەكی بە 5.374 دۆلار و كۆی گشتییش دەكاتە 301 ملیۆن و 384 هەزار و 668 دۆلار.

2011
بۆ ساڵی 2011ـیش، بڕی 321 ملیۆن و 372 هەزار و 342 لیتر گازوایل كە بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا بووە، تەرخان كراوە كە بۆ هەر لیترێكی 0.8975 دۆلارە بووە و كۆی گشتی دەكاتە 288 ملیۆن و 431 هەزار و 677 دۆلار.

هەر لە هەمان ساڵدا و بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا، بڕی 37 هەزار و 884 تۆن نەوتی ڕەش دابین كراوە، كە هەر تۆنێكی بایی 472 دۆلار بووە و بڕی گشتی 17 ملیۆن و 881 هەزار و 154 دۆلار بووە.

هەر لە ساڵی 2011ـدا، 680 هەزار و 134 تۆن نەوتی ڕەش بۆ كارگەكان دابین كراوە كە هەر تۆنێكی بە 472 دۆلار بووە و بە 130 دۆلار دراوەتە كارگەكان كە كۆی گشتی دەكاتە 321 ملیۆن و 23 هەزار و 234 دۆلار.

هەر لە ساڵی 2011ـدا و بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا، بڕی 96 هەزار و 753 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتیی دابین كردووە كە بۆ هەر ملیۆن پێ سێجایەك 4.976 دۆلاری تێچووە و كۆی گشتی دەكاتە 481 ملیۆن 436 هەزار و 6 دۆلار.

2012
بۆ ساڵی 2012ـیش، بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا 321 ملیۆن و 418 هەزار و 582 لیتر كە هەر لیترێكی بە 0.93 دۆلار بووە، دابین كراوە و كۆی گشتییش دەكاتە 298 ملیۆن و 919 هەزار و 281 دۆلار.

هەر لە ساڵی 2012ـدا، بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا بڕی 186 هەزار و 852 تۆن نەوتی ڕەشی دابین كراوە كە هەر تۆنێكی بایی 407 دۆلارە و كۆی گشتییش دەكاتە 76 ملیۆن و 48 هەزار و 927 دۆلار.

هەر هەمان ساڵ، 511 هەزار و 855 تۆن نەوتی ڕەش بۆ كارگەكان تەرخان كراوە كە هەر تۆنێكی بە 407 دۆلار بووە و بە 130 دۆلار دراوەتە كارگەكان كە كۆی گشتی دەكاتە 208 ملیۆن و 324 هەزار و 818 دۆلار.

هەر لە ساڵی 2012ـدا و بە مەبەستی دابینكردنی كارەبا، بڕی 77 هەزار و 410 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی دابین كراوە كە هەر ملیۆن مەتر سێجایەكی بە 4.976 دۆلار بووە و كۆی گشتی دەكاتە 385 ملیۆن و 185 هەزار و 497 دۆلار.

كۆی گشتی
كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە لە ساڵی 2008ـەوە تاكوو ئەمساڵ لەو دوو بوارەدا خەرج كراوە، دەكاتە 2 ملیار و 723 ملیۆن و 830 هەزار و 638 دۆلار.

كە 2 ملیار و 307 ملیۆن و 547 هەزار و 831 دۆلار بۆ كارەبا و 416 ملیۆن و 282 هەزار و 807 دۆلار بۆ پاڵشتیی كارگەكان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار