تۆپخانه‌ى سوپاى توركیا كوێستانه‌كانى ده‌ڤه‌رى سیده‌كانی به چڕى تۆپباران كرده‌وه

كاتژمێر (3)ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، تۆپخانه‌ى سوپاى توركیا ژماره‌یه‌ك چیا‌و كوێستانى ده‌ڤه‌رى سیده‌كانی به چڕى تۆپباران كرد.
له چیاى شه‌كێو یه‌كێك له تۆپه‌كان به نێو مه‌ڕوماڵاتى هاوڵاتى حاجى حه‌كیم ره‌سوڵ خه‌ڵكى گوندى به‌ره‌سه‌نان كه‌تووه‌و بۆته هۆى له نێوچوونى (53) سه‌ر مه‌ڕ و بزن و بریندابوونى نزیكه‌ى (70) سه‌رى دیكه.
لەمبارەیەشەوە حه‌مه‌د حه‌كیم_ شوانكار راگه‌یاندووە "تۆپباران ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وامى هه‌بوو، جگه له‌نێوچوونى مه‌ڕو ماڵاتى ئێمه، پوش و پاوانى ناوچه‌كه‌ش ئاگرى گرتووه".
ئه‌و زیاتر وتى "ئێمه ساڵانه له مانگى ئایاره‌وه تا كۆتایى مانگى ئه‌یلوول به مه‌به‌ستى به‌خێوكردنى مه‌ڕوماڵات له (ده‌شتى هێرت)ى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان روو ده‌كه‌ینه كوێستانه‌كانى چیاى شه‌كێو، به‌ڵام ساڵانه به‌هۆى تۆپبارانى سوپاى توركیا ژیانمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسى".
ئه‌و رووداوه‌ش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لاى ره‌وه‌نده‌كانى ناوچه‌كه لێكه‌وتۆته‌وه‌و خوازیارى ئه‌وه‌ن حكومه‌تى توركیا ره‌چاوى سه‌لامه‌تى گیان و ماڵیان بكات.




