٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەدى حاجى مه‌حمود: ده‌بێت هه‌موومان هه‌ڵوێستى خۆمان یه‌كخه‌ین به‌رانبه‌ر به‌ ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌

سەرچاوە: KDP.info

سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت هه‌موو كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت به‌رانبه‌ر به‌ كه‌ركوك، ئاماژە بەوەش دەكات هاتنى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌ كاریگه‌رى خراپى سیاسى ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق.

محمه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتى kdp  رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وەدا‌ین به‌یه‌ك ده‌ستى كاربكرێت بۆ كه‌ركوك و ده‌بێت هه‌موومان هه‌ڵوێستى خۆمان یه‌ك بخه‌ین به‌رانبه‌ر به‌راگرتن و هێنانى هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كارێكى ئاژاوه‌ گێڕانەیه‌ له‌شاره‌كه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا هۆكارێكه‌ بۆ قوڵ بوونه‌وه‌ى گرژیه‌ سیاسیه‌كان له‌ناو عێراقدا".

گوتیشى" هه‌موومان ده‌زانین بارودۆخى كه‌ركوك تایبه‌تمه‌نده‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، كارێك نه‌كرێت گرژى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى لێ دروست بێت، چونكه‌ دواجار زه‌ره‌رى بۆسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌بێت".

سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ئاماژەی بەوەشدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رجه‌م لایەنەكان جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌یه‌ك ده‌ستى و یه‌ك هه‌ڵستى كاربكرێت له‌ كه‌ركوك دژى ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ ده‌هێنرێنه‌ شاره‌كه‌ .
 

هەواڵی پەیوەندیدار