ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: داواده‌كات په‌رله‌مانی كوردستان یاسای هاتوچۆ هه‌موار بكاته‌وه

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان داواده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان یاسای هاتوچۆ هه‌موار بكاته‌وه و رێگه‌ش له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل بگیرێت بۆ هه‌رێم.
كاروان ساڵح ئه‌ندامی لیستی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌مه بۆ چه‌ندین جاره له لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایشه خۆجێیه‌تیه‌كان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی و وه‌هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ دانیشتنمان كردووه هه‌فته‌ی ڕابردوو لیژنه‌ی ناوخۆ له نێوان خۆمان ئه‌و پرسه‌مان وروژاندوه كه جارێكی تر پێداچونه‌وه بكرێت ئێمه له ساڵی پاره‌وه داوامان له پسپۆڕانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆكردووه كه چاو بخشێنه‌وه به‌و كه‌موكوڕی و گرفته‌كانی هاتووچۆدا بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسا كۆنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه به ڕای لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌شێكه له ڕودانی زۆربوونی گرفتی هاتووچۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبیل به‌ره‌و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆربوون ده‌ڕوان شه‌قامه‌كانیش وه‌ك خۆیه‌تی به‌تایبه‌تی ڕێگاكانی نێوان شاره‌كان تاكو ئێستا نه‌كراوه به‌ڕێگایه‌كی ستانداردی جیهانی وه یاساكه هه‌ركۆنه وه هاولاَتیانیش به‌شێكن له‌وه‌ی كه پێشێلی یاسا ده‌كه‌ن




