پارێزگاری مووسڵ: هێزێكی زۆری میلیشیا توندڕۆكانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، لە دەشتی نەینەوا جێگیر کراون

پارێزگاری مووسڵ ئاشكرای كردووە كە هێزگەلێكی میلیشیا توندڕۆكان كە لە نێوەڕاست و باشوورەوە هێنراون لە دەشتی نەینەوا جێگیر كراون، نایشزانرێت سەر بە کوێن.
بەپێی زانیارییەكانی سایتی "INN"، پارێزگاری مووسڵ هێشتا نازانێت ئەو هێزانەی میلیشیاكان كە لە دەشتی نەینەوا جێگیر كراون و ئەو بە "توندڕۆ" وەسفی كردوون، سەربە كوێن، بەڵام لە لایەن دەوڵەتەوە ڕێپێدراون و ئێستا بە ئاشكرا لە مووسڵ كار دەكەن.
ئەسیل نوجەیفی هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكان و ناسەقامگیریی ئەمنی لە پارێزگاكەدا بە تایبەت لەم دواییەدا بۆ چالاكیی ئەو میلیشیایانە دەگەڕێنێتەوە.
نوجەیفی هەروەها ڕایگەیاندووە كە ئەو هێزە توندڕۆیانە لە پارێزگای مووسڵدا بە ئاشكرا نووسینگەیان كردووەتەوە.




