شاندێكی پەرلەمانى كوردستان بەسەردانێك گەیشتە كەركووك

شاندێكی باڵاى پەرلەمانى كوردستان بەسەرۆكایەتیی ئەرسەلان بایز سەرۆكى پەرلەمان و حەسەن محەمەد جێگری سەرۆك و چەند ئەندام پەرلەمانێك گەیشتنە شارى كەركووك.
لەمبارەیەشەوە سەرچاوەیەك رایگەیاندووە، شاندی پەرلەمانى كوردستان كە تێیدا سەرۆكى زۆرینەى فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان بەشدارن لەلایەن نەجمەدین كەریم پارێزگە كەركووكەوە پێشوازیان لێ كران.
هەمان سەرچاوە راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت شاندى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى كەركووك كۆبوونەوە و دیدار ئەنجام بدەن، هەروەها پێشبینی دەكرێت كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ پارێزگەى كەركووك ساز بكرێت.




