له باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌وه، ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته مالكى

سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رپێكراو به كه‌ناڵى گه‌لى كوردستانى ڕاگه‌یاندووه ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پێكهێنانى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله له كه‌ركوك، په‌یامێكى نیگه‌رانى ئاراسته‌ى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه.
ڕۆژنامه‌ى كوردستانى له ژماره‌ى (5878) ڕۆژى پێنج شه‌مه 13/9/2012 به‌پشت به‌ستن به هه‌واڵێكى كه‌ناڵى گه‌لى كوردستان بڵاوى كردۆته‌وه كه واشنتۆن له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا جوڵاندنى سوپا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه قبوڵ ناكه‌ن. ئه‌م قسانه له‌زارى سه‌رچاوه به‌كى باوه‌ڕ پێكراوه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "واشنتۆن به‌نیازه په‌یامى نیگه‌رانیی خۆى ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بكات ده‌رباره‌ى جوڵاندنى هێز بۆ شارى كه‌ركوك به‌ناوى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌وه".
پێشووتر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان ڕایگه‌یاند پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ده‌بێت هۆى زیاد كردنى بێ متمانه‌یى له ناوچه‌كانى كه‌ركوك و هیچ یارمه‌تیه‌كى پاراستنى ئه‌منیه‌تى ئه‌و سنوره‌ش نادات.
هاوكات نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دوێنێ 12/9/2012 له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه نووسیدا ڕایگه‌یاند دژى پێكهێنانى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌ن هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه ڕابیگرێت.




