نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئه‌یلوولى 2012 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هیوو ئیڤانس كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا باسیان له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد و تیشكیان خسته سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان.
له دیداره‌كدا كه د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان باسی له بایه‌خی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرد و هیوای خواست كۆمپانیا و دامه‌زراوه زانكۆییه‌كانی به‌ریتانیا زیاتر بوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. هاوكات پشتگیریی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان دووپات كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی نیشتمانیی به‌ریتانی له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. كونسوڵی گشتی به‌ریتانیاش پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندءیه‌كان و هاندانی كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان؛ دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌نگژه سیاسیه‌كانی عیراقیش كرد. له‌م ڕووه‌وه نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان له ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی ئیمزا كراون؛ دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی سووریا كرا و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هیوای خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مكوڕتر بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له كوشتن و ئاواره‌كردنی هاوڵاتیانی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چه‌ندین ساڵه مافی گه‌لی كورد له‌م وڵاته پشتگوێ خراوه، بۆیه ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه ده‌خوازێ كه سه‌رجه‌م گه‌لانی سووریا به مافه‌كانیان شاد بن.




