سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشوازى له شاندێكى UN و كونسولى گشتی به‌ریتانیا ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئه‌یلوولى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ پێشوازی له خاتوو جاكلین بادكۆك، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و پیته‌ر باتجه‌له‌ر ڕێكخه‌ری گشتی كاروباری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له دیدارێكدا كه د.عه‌لی عوسمان سندی، وه‌زیری پلاندانان ئاماده‌ى بوو، باس له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی په‌ره‌پێدان كرا كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاریی تیمی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق داڕێژراوه.
خاتوو بادكۆك پوخته‌یه‌كی به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و سه‌رۆكی حكومه‌تیش تیشكی خسته سه‌ر كاره له پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له چه‌ند بوارێكی وه‌ك به‌رقه‌راركردنی یاسای ئه‌نجامدانی نوێكاری له كه‌رتی گشتی، مافی مرۆڤ، حكومڕانیه‌تپی دروست و ژینگه و ئامار و چه‌ندین بواری دیكه. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به شاره‌زایی و ئه‌زموونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، بۆیه له ڕێگای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ئاماده‌یی خۆیی ده‌رده‌بڕێت بۆ هاوبه‌شیكردنی خه‌رجیه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا. سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاس و پێزانینی خۆیشی بۆ ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی و داوای كرد كه بوونیان له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر و به‌رچاوتر بێت.
لاى خۆیه‌وه خاتوو بادكۆك پیرۆزبایی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و ده‌سته‌كه‌وتانه‌ی كه هه‌رێمه‌كه به ده‌ستی هێناوه و هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌رده‌وام بێت له ئه‌نجامدانی كاره مه‌زنه‌كان و ئاماده‌یی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ كاركردنی زیاتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێم؛ ده‌بڕی.




