٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆ دەستنیشانکردنی ڕەشنوسی یاسای نەوت و گاز پێکھێنا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی باڵای پێکھێنا بۆ دەستنیشانکردنی ڕەشنوسێکی یاسای نەوت و گاز تاکو دواتر لەئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پاشانیش دەنگدانی بۆ بکرێت.

بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق"قاسم محەمەد"بە پەیامنێری ڕاگەیاندووە:"ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیەکی دوکاتژمێری و گفتوگۆیەکی زۆر پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ دەستنیشانکردنی ڕەشنوسێکی یاسای نەوت و غاز تاکو ببێتە بنەماو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت".

قاسم محەمەد گووتی:"لیژنەکە پێک دێت لە یەکێک لە ئەندامەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری ھەریەک لە لیستەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وگاز ئاماژەی بۆئەوەی شکرد:"ئەگەر ھیچ بابەتێک نەیەتە پێشەوە بڕیارە ڕۆژی سێشەمەی داھاتوو کۆبونەوەی لیژنەکە ئەنجام بدرێت لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی ڕەشنوسێکی یاسای نەوت و گاز".

 

هەواڵی پەیوەندیدار