٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم: بەم زووانە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سەرچاوە: AK News

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دژی ئەوەین بەغدا پرسى بڕینی بەشە بودجە وەك كارتێكى پاڵەپەستۆ بۆ سەر هەرێم بەكار بهێنێ، ئاماژەى بەوەشدا لەم رۆژانەدا شاندێكی هەرێم بۆ قسەكردن لەبارەی پێدانی پارەی كۆمپانیاكانی بواری نەوت سەردانی بەغدا دەكا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە لە هوتێل رۆتانا لەهەولێری پایتەخت لەبارەى هەڕەشەكانی حكوومەتی عێراق بۆ بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، دژی ئەوەین بەغدا پرسى بڕینی بەشە بودجە وەك كارتێكى پاڵەپەستۆ بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەكار بهێنێ.

زیاتر گوتی، هیوادارین بەغدا بیر لەوە نەكاتەوە بەهەر بیانوو و هۆیەكەوە بێ، بودجەی هەرێم ببڕێ، چونكە ئەمە كارە كێشەكان لە عێراق زیاتر و لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بێ وەڵام نابین و ئەوەی پێویست بێ ئەنجامى دەدەین.

لەبارەی پێدانی پارەی كۆمپانیاكانی نەوتیش، بارزانى گوتی "لە هەرێمی كوردستاندا كۆمەڵێك كۆمپانیا لە بواری نەوت كار دەكەن و پێویست بەوە دەكا لەلایەن بەغداوە پارەی ئەو كۆمپانیانە بدرێ، ئێستە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆ و قسەكردنین بۆ ئەوەی پارەی ئەو كۆمپانیانە بدرێ".

"سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: پێم وایە هیچ پاساوێك بۆ ئەو هەڕەشانەی بەغدا نییە بۆ سەر هەرێم و ئەم كارانەی دەیكەین دەستوورییە و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقە و زۆر روونە و هیچ كێشەیەكی تێیدا نییە و ئامادەشین بۆ هەر پشكنینێك لەهەر دەزگایەكەوە بێ لە ناوەخۆ یان لە دەرەوە بێ"،

دەربارەی هەناردەكردنی نەوتیش بۆ دەرەوە، سەرۆكى حكوومەتى هەرێم گوتى "هەناردەكردنی نەوت تا ئێستە بەردەوامە و لەم رۆژانەدا شاندێكمان سەردانى بەغدا دەكا قسەكردن لەگەڵیان لەبارەی پێدانی پارەى كۆمپانیاكان و ئەگەر گەیشتنە چارەسەرێك بێ گومان بەردەوام دەبێ و ئەگەر نەگەیشتینە چارەسەرێكیش هەنگاوی تر دەهاوێژین لەم بوارەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار