سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی ده‌درێت

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای لیبووردنی گشتی له عێراقدا ده‌درێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئوسامه نوجێفی ئاشكرای كردووه كه له دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای لێبووردنی گشتی ده‌درێت.
نوجێفی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه دوێنێ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها باسیان له یاسای بودجه‌ی ته‌واوكاری و یاساكانی لێبوردنی گشتی و دادگای فیدڕالی و په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كان و چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی تر كرد.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌یش كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سبه‌ینێ له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی و په‌یوه‌ندی و زانیارییه‌كانه‌وه بكرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.




