حزبی دەعوە بەهۆى دژایەتیكردنی كورد و سونە و تاكڕٍەویەوە دیەوێت مالیكی بگۆڕێ

بەپێی چەند زانیارییەك كە لە ناو حزبی دەعوە دزەی كردووە هەندێك لە ئەندامانى مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە رەخنەیان لە مالیكی گرتووە بەهۆى پەرەسەندنی كێشە ناوەخۆییەكان و دژایەتیی كورد و شیعە، بۆیە هەندێك لە سەركردەكانى ئەو حزبە كەسێكی تریان پاڵاوك كردووە بۆ جێگەگەی.
زانیارییەكان ئاماژە دەكەن كە هەندێك لە سەركردەكانى حزبی دەعوە بێزار بونە لە تۆمەتباركردنى حزبەكەیان بەپەرەسەندنی كێشەكان دژی هاوبەشە سیاسییەكان و بڕیاردان بەتاكڕەوی بەبێ راوژێكردنى هیچ كەسێك لە ناو ئەو حزبە.
بەپێی هەمان سەرچاوە بەو هۆیەوە هەندێك لە سەركردەكانى حزبی دەعوە عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵایان دەستنیشانكردووە بۆ ئەوەى جێگەى مالیكی بگرێتەوە لە سەركردایەتیی حزبەكەیاندا.




