په‌رله‌مان كوردستان سێ پڕۆژه یاسا تاوتوێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان سێ پڕۆژه یاسا تاوتوێ ده‌كات كه ئه‌ژماركردنی پله‌ی زانستی و سندوقی هاوكاریكردن و پاراستنی دارستانه.
كاتژێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/9/2012 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده چێت.
به‌رنامه‌ى كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتووه له:
خاڵی یه‌كه‌م: له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای ئه‌ژماركردنی پله‌ی زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر‌و دكتۆرا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا خزمه‌تده‌كه‌ن.
خاڵی دووه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی دارستان له هه‌رێمی كوردستان.
خاڵی سێیه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی ده‌بێت له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای سندوقی هاوكاریكردنی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیی قورس.




