٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌شواق جاف: پێكهێنانی‌ ژووری‌ عه‌مه‌لیاتی‌ دیجله‌ی‌ كه‌ركوك نا ده‌ستوریه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌ندامێكی‌ لیستی هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌  پێكهێنانی‌ ژووری‌ عه‌مه‌لیاتی‌ دیجله‌ له‌كه‌ركوك دژ به‌ده‌ستوری‌ عێراقه‌.

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی‌ لیستی هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق بە نه‌وای‌ ڕاگه‌یاندووە: پێكهێنانی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ دیجله‌ له‌ كه‌ركوك به‌ پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراق نا ده‌ستوریه‌، چونكه‌ ئه‌م هێزه‌ دابه‌ش ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستوریشدا هاتووه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نابێت به‌ پێی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی‌ نێوانیان كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌مریكا كراوه‌ هیچ هێزێك له‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ عێراق له‌و ناوچانه‌دا دابه‌شبكرێت وه‌ به‌ پێی‌ ده‌ستور ئه‌م ناوچانه‌ چاره‌نوسیان دیار نیه‌ چونكه‌ تا ئێستا ماده‌ی‌ 140 ته‌واو نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌و مافانه‌ ده‌بێته‌ شه‌ریكایه‌تی‌، به‌لاَم دابه‌شكردنی‌ ئه‌م هێزه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیه‌وه‌ كه‌ بڕیاری‌ لێداوه‌ هیچ شتێك له‌ باره‌ی‌ ئه‌و هێزه‌وه‌ دیار نیه‌ بۆ دابه‌شده‌كرێت له‌و ناوچانه‌دا هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه‌ وه‌ ناردنی‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ ناوچه‌كان گفتوگۆ كۆتای‌ پێدێنێت له‌ عێراق دا.

هەواڵی پەیوەندیدار