واشنتۆن له ده‌ركردنى بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ هاشمى به شێوه‌ى غیابى نیگه‌رانه

فیكتۆریا نۆلاند گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، نیگه‌رانى واشنتۆنى له هه‌مبه‌ر ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌كانى ئه‌مرۆى ناخۆى عێراق نیشان دا به تایبه‌تیش دواى ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به غیابی بڕیارى له سێداره‌دان بۆ تارق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ركرد.
وه‌ك نۆلاند رایگه‌یاند: له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا زۆر به وردى چاودێرى ره‌وشى ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى عێراق ده‌كات و گوتیشى: به راستى واشنتۆن زۆر نیگه‌رانه له ده‌ركردنى بڕیارى له سێداره‌دان بۆ هاشمى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌مه‌ریكا داواى له سه‌ركرده سیاسیه‌كانى عێراق كردووه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى به‌رده‌وام بن و دووپاتیشى كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له پرۆسه‌ى دادگاییكردنى دادوه‌رانه و شه‌فاف ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌ند و برگه‌كانى ده‌ستوورى عێراق و پابه‌ندبوونه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى گونجاو بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك هاشمى راده‌ستى عێراق ناكاته‌وه و دووپاتیشى كرده‌وه، هاشمى تا ده‌یه‌وێت، ده‌توانێت له ناو خاكى توركیا بمێنێته‌وه.




