٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم نه‌وه‌ستاوه‌ و به‌رده‌وامه‌

سەرچاوە: KDP.info

 وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەگەرچی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم نیگەرانن لە نەدانی پارەی كاركردنیان، بەڵام هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی خورمەڵە و هیچ شوێنێكی تری هەرێم نەوەستاوە.

ئاشتی هەورامی له‌ لێدوانێكیدا بە ئاكانیوزی ڕاگەیاندووه‌، كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێم كار دەكەن، لە هەر شوێنێك نەوت و سەرچاوەی تازە بدۆزنەوە ڕاستەوخۆ ئێمەی لێ ئاگەدار دەكەنەوە، خۆشیان بۆیان هەیە وەكو كۆمپانیا كە شتێكی تازە دەدۆزنەوە ڕای بگەیەنن.

ئاماژەی بەوەیش دا: هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەغداوە ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل بەردەوامی هەیە و هەناردەی نەوتیش لە كێڵگەی خورمەڵە و هیچ شوێنێكی تری هەرێم نەوەستاوە. وەك وەڵامێك بۆ راگەیاندنی عێراقی كە باس لە وەستانی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی خورمەڵە دەكەن.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاری ڕاگرتنی نەوتمان نەداوە بۆ دەرەوەی هەرێم، كۆمپانیاكانیش لەگەڵ ئێمە بەشدارن و تۆزێك لەم بڕیارە و نەدانی پارەكە دوودڵ و نیگەرانن.

وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەوەیش كرد كە هەناردەكردنی بەرهەمەكانی نەوت بۆ توركیا بەردەوامە لەوێش ئەو بەرهەمە نەوتییانەی كە هەرێم پێویستیەتی هاوردەی هەرێمی دەكەینەوە، "ئێستە ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیلی بەرهەمەكانی نەوت هەناردەی توركیا دەكەین، ئەگەر پێویست بەزیاتر بكات ئەوا زیاتری توركیا دەكەین".

بەرپرسانی هەرێم پێشتر رایان گەیاندبوو بەغدا تا ئێستە 1.5 ملیار دۆلاری پارەی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە كوردستانی نەداوە و ئەگەر ئەو پارەیە تا 1/9/2012 نەدرێت ئەوا هەولێر بۆ جاری دووەم هەناردەكردنی نەوت رادەگرێت، بەڵام دواتر حكوومەتی هەرێم ماوەكەی تا 15ی ئەم مانگە درێژ كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار