گوته‌بێژی لیستی کوردستانی: پرۆژه یاسای چاکسازیی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ته‌نیا ده‌وڵه‌تی یاسا نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات

گوته‌بێژی لیستی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و پرۆژه چاکسازییه‌ی به‌ناوی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ده‌خرێته‌ڕوو ته‌نیا ده‌وڵه‌تی یاسای نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسای داوای یاسایه‌ک له پرۆژه یاسای بودجه ده‌که‌ن به‌پێی یاساکه پاره‌یه‌کیان زۆریان بۆ حکومه‌ت ده‌وێت.
"موئه‌ییه‌د ته‌ییب" گوته‌بێژی لیستی کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: یاسایه‌ک هه‌یه به‌ناوی "بودجه‌ی نایاسایی بۆ ژێرخان"(بنی التحتیة لدفع العاجل) که ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیاری کردووه و به‌پێی ئه‌م یاسایه داوای 37ملیار دۆلاریان کردووه بۆ حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتی ساڵی پێشوو بۆی ته‌رخان بکرێت، واته بودجه‌یه‌که که حکومه‌ت له بودجه‌ی ساڵی پێشوو داوای ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک بۆخۆی ده‌ڵێت بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و دروست کردنی قوتابخانه و بابه‌تی له‌م جۆره‌دا سه‌رفی بکات.
موئه‌ییه‌د ته‌ییب گوتی: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دژی ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ن و له پرۆژه یاسای بودجه‌ش ویستیان ئه‌م یاسایه‌ی پێوه بلکێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له کاتێکدا ئێمه ده‌بینین وه‌زاره‌ته‌کان نزیکه‌ی له‌سه‌دا60ی ئه‌و بودجه‌ی بۆیان دابین ده‌کرێت، سه‌رفی ناکه‌ن و پاره‌ی تایبه‌ت به پارێزگاکان هه‌یه و ده‌بینین پاره بۆ دروست کردنی 1500قوتابخانه دراوه و ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه هێشتا دروست نه‌کراوه، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌لمێنێت که کێشه‌که له نه‌بوونی پاره نییه به‌ڵکو له چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی بودجه‌یه، بۆیه دژی ئه‌م یاسایه‌ین.
گوته‌بێژی لیستی کوردستانی گوتی: رۆژی شه‌ممه "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه هه‌ندێک روونکردنه‌وه بدات و هه‌وڵ بدات ئه‌م پرۆژه یاسایه ده‌رباز بکات.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای چاکسازیش، ته‌ییب روونی کرده‌وه: وه‌ره‌قه‌ی چاکسازی به‌ناوی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی نییه، چونکه کوتله‌ی سه‌در رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌م چاکسازییه نین و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ته‌نیا ده‌وڵه‌تی یاسا نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات و لایه‌نه‌کانی دیکه خۆیان لێ‌کێشاوه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ناکرێت چاره‌سه‌رییه‌کی نزیک بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای عێراق هه‌بێت.
موئه‌یید ته‌ییب گوتی: هێشتا وه‌ره‌قه چاکسازییه‌که نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی چاکسازی بێت، ده‌بێت ئه‌و کێشانه‌ی هۆکاری قه‌رانه‌کانن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان باس کرابا، بۆ نموونه ده‌ڵێت کێشه‌ی یاسای نه‌وت و غاز ده‌خه‌ینه ناو وه‌ره‌قه‌ی چاکسازی، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا له روانگه‌ی خۆیانه‌وه‌یه چونکه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نه‌ک باسیان نه‌کردووه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌کردووه، روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساش تاکو ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که یاسای نه‌وت و غاز ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدا دابێت و پارێزگا و هه‌رێمه‌کان نابێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان له‌م بواره‌وه هه‌بێت، به‌م جۆره‌ش کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن.




