داڕِشتنی ستراتیجه‌تی نیشته‌جێ كردن له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه ده‌كرێت

له هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده بوونی (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (تاهیر عبدالله )جێگری پارێزگای هه‌ولێر و خاتوو ماكلۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كنیكی ڕێكخراوی هه‌بیتات له عێراق ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌ستكردنی داڕشتنی پلانی ستراتجی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ كردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه تیادا ئاماژه به سه‌ره‌تاكانی ئه‌م كاره‌ی دا كه له لایه‌ن ڕێكخراوی هه‌بیتات به هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌و و پلاندانان و شاره‌وانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاكان هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستكراوه به ئه‌نجامی داڕشتن ستراتیجیه‌تی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاوڵاتیانی ده‌رامه‌ت سنووردار له هه‌رێمی كوردستان كه له‌ئیستادا سه‌رجه‌م كاره‌كانی به كۆتا هاتووه بۆیه ده‌تواندرێت به بنه‌ما و داتایه‌ك دابندرێت بۆ پێداویستی و دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هاوولاتیان له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ست خۆشی له ستافی ڕێكخراوی هه‌بیتات و لێژنه‌ی هاوكار كرد كه توانیان كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك ئه‌نجام بده‌ن وه هیوای خواست كه ڕێكخراوی هه‌بیتات به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كارانه .
له‌به‌شێكی تری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خاتوو ماكلۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌كنیكی ڕێكخراوه كورته باسێكی كرد له‌سه‌ر ئه‌زموونی كاركردنی ڕێكخراوی هه‌بیتات سه‌باره‌ت به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له هه‌رێمی كوردستان كه له پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك دا ڕێكخراوی هه‌بیتات توانی هه‌زار 20000یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دروست بكات بۆ هاووڵاتیان له شاروشارۆچكه‌كان و گونده‌كان وه ئاماژه‌شی دا كه كاركردن له‌سه‌ر داڕشتنی ستراتیجیه‌تی نیشته‌جێ بوون كارێكی ئاسان نه‌بووه به‌ڵام به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه تواندرا كاره‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت وه ئه‌مڕۆش ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین وه ئاواته خوازین سوودمه‌ندبێ بۆ لایه‌نی جێ به‌جێكار وه ڕاشی گه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاری كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلان و به‌رنامه‌ی داهاتوودا .




