شاندێکی ئه‌مریكا گه‌یشته كه‌ركوك
وه‌فدێكي باڵاي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا گه‌يشته شاري كه‌ركوك و پشتيواني خۆيان بۆ ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي كه‌ركوك دوپات كرده‌وه.
سه‌رباري به‌رده‌واميي وتوێژي نێوان لايه‌نه‌كاني كه‌ركوك بۆ گه‌يشتن به‌رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ 14-5 وه‌فدێكي باڵاي ئه‌مريكا به‌سه‌رۆكايه‌تيي خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌ري جێگري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكاو وه‌فدێكي ياوه‌ري گه‌يشتنه كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگاري كه‌ركوك كۆبونه‌وه.
له‌باره‌ي كۆبونه‌وه‌كه‌يان پارێزگاري كه‌ركوك رايگه‌ياند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌كاني سياسي و ئابوري و خزمه‌تگوزاريي باسيان لێوه‌كراوه، راشيگه‌ياند مه‌سه‌له‌ي هه‌ڵبژاردن يه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كيه‌كاني ديداري هه‌ردوو لاي پێكهێناوه‌و له‌زۆربه‌ي بيروبۆچوونه‌كاندا هاوڕاو چوون يه‌ك بووين.
پارێزگاري كه‌ركوك راشيگه‌ياند: وه‌فده‌كه‌ي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا ته‌ئكيديان له‌سه‌ر ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي كه‌ركوك كرده‌وه‌و هاوڕاش بوين كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردني پارێزگاي كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پارێزگاكاني تري عيراقدا بكرێت، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه ئه‌وه‌شيان راگه‌ياند وه‌ك لايه‌ني ئه‌مريكا ده‌ستبه‌كار ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانيان و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كاني ديكه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاي كه‌ركوك بكرێت.
هه‌مان رۆژ وه‌فده‌كه‌ي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا به‌جيا له‌گه‌ڵ راكان سه‌عيد جێگري پارێزگاري كه‌ركوك و حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي كه‌ركوكيشدا كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌فدي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريكا گوێبيستي راوبۆچووني ئه‌و لايه‌نانه‌ش بوو سه‌باره‌ت به‌بارودۆخي كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ي هه‌ڵبژاردن.




