دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی یه‌كه‌م رۆژی شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا

له ده‌ستپێكی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هه‌ڵوێست و بووچونی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه و پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێزان دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمی راوێژكارانی سیاسی و ئابووری و میدیاكاران كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دانانی به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا كرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌یام و هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان بگه‌یێنه دامه‌زراوه هزری و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر كین پۆڵاك له دامه‌زراوه‌ی هزری بڕۆكینگز و باڵیوز رۆز ویسڵن له ئه‌تلانتیك كانسڵ كۆبونه‌وه، له هه‌ردوو دیداردا شاندی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عیراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، هاوكات ئاماژه‌یان به‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه هاتونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی له عیراق ، هه‌ر له دیداره‌كاندا باس له سیاسه‌تی تاك ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا بۆ پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوورو پشتگوێ خستنی هاوبه‌شی كردنی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و جوله‌پێكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان و دروستكردنی بارودۆخێكی دژوار له ناوچه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
هه‌ردوولا باسیان له ره‌وشی ئه‌مڕۆی سوریا و ئه‌و توندوتیژیانه كرد كه حكومه‌تی سوریا دژ به هاوڵاتیانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، له‌م روویه‌وه باس له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا كه ده‌خوازێ هاوڵاتیانی سوریا خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و دیموكراسی بۆ سوریا‌و مافی گه‌لی كوردیش له‌و وڵاته مسۆگه‌ر بكرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كان دا شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌و مه‌ترسیان كرد كه ئێستا هه‌ره‌شه له دیموكراسی و سه‌قامگیری عیراق ده‌كه‌ن. له‌م رووه‌وه گوتی: ئێمه ده‌خوازین عیراق دیموكراسی و فیدراڵی و فره‌یی بێت و هه‌موولایه‌نه‌كانی هاوبه‌ش له حوكمڕانی وڵات پابه‌ندبن به ده‌ستووری عیراق به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین حكومه‌تی به‌غدا به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ده‌ستوور نابێت و له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ په‌راوێزخستنی چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له عیراق .
شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك پرسی مادده‌ی 140 و یاسای نه‌وت و غاز و ته‌نگژه هه‌نووكه‌یه‌كان له‌رێگای دیالۆگ و به پابه‌ندبوون به ده‌ستووری وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ین
په‌یمانگای بڕۆكینگز ناوه‌ندێكی هزری ناحكومیه و باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه. كاری سه‌ره‌كی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیه به ئاستێكی به‌رز له بواری سیاسی و ئابووری و پێشهاته سیاسیه‌كان. ئامانجه‌كانی پته‌وكردنی بواری دیموكراسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و كرانه‌وه‌ی زیاتر و سه‌لامه‌تی و هاوكاری سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیه. هه‌روه‌ها په‌یمانگای بروكینگز شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه یه‌كێكه له هه‌ره باشترین په‌یمانگاكان له رووی متمانه‌وه.
سه‌نته‌ری دینۆ پاترسیۆ ئۆراسیای ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تله‌نتیك بۆ په‌ره‌پێدانی دایه‌لۆگ له نێوان سه‌ركرده هه‌رێمیه‌كان وه‌كو پێگه‌یه‌ك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهانی. سه‌نته‌ره‌كه توێژینه‌وه و راوێژی جیاواز له‌بواری سیاسی و ئابووری و ووزه پێشكه‌ش به حكومه‌ته‌كان و سه‌نته‌ری كاره جیهانیه‌كان ده‌دات. ئامانجی هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌جێندای هه‌رێمه‌كانه بۆ هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌كگه‌یشتن له سه‌ر بنه‌مای به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نامیق تان باڵیۆزی توركیا له ئه‌مریكا و كاربه‌ده‌ستانی باڵیوزخانه‌ی توركیا له ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه، به‌رپرسانی باڵیوزخانه‌ی توركیا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرده‌وه .
له دیداره‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان باسیان له پێشوه‌چوونه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه له ڕووی سیاسی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان .هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا ، هاوكات ئاماژه به ته‌نگژه‌كانی سوریا كرا كه هه‌موولایه‌ك ده‌خوازن حكومه‌تی سوریا به‌ده‌نگ داخوازی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێت و ده‌ستبه‌رداری توندوتیژیه‌كان بێت دژی هاوڵاتیانی سوریا.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكیه‌كانیاندا هه‌مان رۆژ به‌ڕێز دكتۆر فۆئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌شداری له سیمینارێكی دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراسی (FFD ) كرد‌و له په‌ناڵێكی هاوبه‌ش دا كه راوێژكاری دووه‌می ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراوه‌كه جۆن هانا و چه‌ند شرۆڤه‌كارێكی تورك و عه‌ره‌ب ئاماده‌بوون ، دكتۆر فۆئاد حوسێن له‌به‌رده‌م سیاسه‌توان و شاره‌زایان بۆچون و دیدگای هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ ره‌وشی ئه‌مڕۆی سوریا خسته‌ڕوو، به‌ڕێزیان هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ پرسی سوریا خسته‌روو وتێیدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یه‌ك رێزی و ته‌بایی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا كه خۆی له ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌و وڵاته و چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت ده‌بینێته‌وه. هاوكات ئاماژه‌ی به بارودۆخی په‌ناهه‌نده‌كانی سوریا كرد كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوونه‌و هیوای خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جگه له بایه‌خدان به ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی سوریا بایه‌خ به لایه‌نه مرۆییه‌كانیش بده‌ن.
هاوكات ئاینده‌ی سوریا‌و تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پرسه و به‌رنامه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و رۆلی كورد له سیناریۆكان و ئه‌جێندای داهاتووی سوریا و كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌وهه‌وڵانه تاوتووكران. دوواتر چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كران ئه‌ویش وه‌ڵامی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
په‌یمانگه‌ی FDD په‌یمانگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه بۆ كاركردن له سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. ئه‌و په‌یمانگایه له‌لایه‌ن گروپێكی له كارمه‌ندی پێشووی ئه‌مریكی دامه‌زرا راسته‌وخۆ دوای كاره‌ساته‌كه‌ی 11 ی سێپته‌مبه‌ر له 2001 بۆ یارمه‌تی دانی نه‌ته‌وه‌كان بۆ به‌رگری له خۆیان.




