فازڵ میرانی: با هه‌موومان په‌ند له شۆڕشى ئەیلوول وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایشى ئه‌م میلله‌ته و پێكه‌وه‌ژیانى كوردستان بپارێزین

ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سه‌رۆك بارزانی و فازڵ میرانی سكرتێری مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و ئیداری و جه‌ماوه‌رێکی زۆر، لە شاری هەولێر ئاهەنگێکی گەورە بۆ ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول رێکخرا.
له سه‌ره‌تادا كاكه‌مین نه‌جار وتارى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى له پاریزگاى هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد و تێدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و رۆڵی ئه‌و شۆڕشه له بونیادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كوردستان و به‌هێز كردنی هه‌ستی كوردایه‌تی و شۆڕشگێرایه‌تی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو .
پاشان فازل میرانى سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و گرێدانه‌وه‌ی به‌هاكانی ئه‌و شۆڕشه به ژیانی ئه‌مڕۆ دوا.
وتارەکەی سكرتێری مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستان:




