به‌بۆنه‌ى هه‌ڵگیرسانى 51 ساڵه‌ى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول ژماره‌یه‌ك چالاكى له‌ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى ئه‌نجام دران

لێژنه‌ى ناوچه‌ى قه‌سرێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كۆرێكى جه‌ماوه‌رى فراوانى بۆ مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین گویزڵینگه‌یى ئه‌ندامى لێژنه‌ى باڵاى ده‌زگاى ئه‌یلوول له هۆڵى لێژنه‌ى ناوچه رێكخست، كۆرگێر تیشكى خسته سه‌ر هه‌ڵومه‌رج و پێویستى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول به‌رابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر كه ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه‌ى شۆرشگێرى بوو له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مافه زه‌وتكراوه‌كانى گه‌لى كوردستان و بووه بناغه‌یه‌كیش بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان.
به‌هه‌مان بۆنه‌وه ئه‌نجومه‌نى ئافره‌تانى قه‌زاى چۆمان، كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى فراوانى بۆ ته‌ها ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لێژنه ناوچه‌ى باڵه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هۆڵى لیژنه‌ناوچه ڕێكخست، له كۆره‌كه‌دا كۆڕگێر ئاماژه‌ى بۆ فراوانى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و دبلۆماسى و به‌هێزى لایه‌نى سه‌ربازى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر‌ى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول به ڕابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر كرد.
له‌شاره‌دێى سمیلانیش بۆ پیرۆزكردنى یادى (51) ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول، لیژنه ناوچه‌ى سمیلان كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى بۆ عه‌بدوڵڵا مه‌لا عوسمان كارگێڕى لقى10ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هۆڵى لیژنه ناوچه به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول ڕێكخست .
كۆڕگێر به‌تێروته‌سه‌لى تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول تیایدا هه‌ڵگیرساو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى له‌ساییه‌ى شۆرش به‌ده‌ستهاتن ، كۆرگێر به‌یاننامه‌ى یازده‌ى ئازارى به‌نمونه هێنایه‌وه كه بۆیه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا رژێمى عێراق دانى به‌مافه‌كانى گه‌لى كورد دانا ، هاوكات ئه‌زمونى ئه‌مرۆ كه خۆى له په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بینێته‌وه به‌ده‌سكه‌وتى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول به‌رابه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر زانى .
هه‌ر به‌بۆنه‌ى 51 ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى گه‌ڵاڵه به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگاكانى میرى شاره‌دێى گه‌ڵاڵه له نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان به‌هه‌ڵمه‌تێكى خوێن به‌خشین ئه‌و یاده‌به‌رزو پیرۆز راگیرا.




