ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن وه‌كو خۆى واتا هه‌ر 9 ئه‌ندام مایه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی مشت و مرێكی زۆر هه‌بوو له سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له عێراق كه زۆرێك له قه‌واره سیاسییه‌كان دژ ئه‌م زیادكردنه بوون هه‌تا له‌ناو ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش ته‌نها ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵی زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی ده‌دا، به‌ڵام كۆده‌نگیی لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له ده‌ره‌نجامدا وای كرد كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی بالا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه واتا نۆ ئه‌ندام .
دكتۆر سه‌عید خۆشناو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ی ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش گه‌یشته ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن وه‌ك خۆی به نۆ ئه‌ندام بمێنێته‌وه ، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و لێژنه‌ی شاره‌زایان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێردا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا بكرێته‌وه و ناوی ئه‌م ئه‌ندامانه ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكرێت و یه‌كلایی بكرێته‌وه .
هه‌ر ئه‌مرۆ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ستپێكرد و بڕیاره له‌م دانیشتنه‌دا چه‌ندین پرۆژه یاسا بخرێته به باس و گفتوگۆكردنه‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌م پرۆژه یاسایانه كۆده‌نگییه‌كی ئه‌وتۆیان له سه‌ر نییه ، به گوته‌ی دكتۆر سه‌عید خۆشناو زه‌حمه‌ته ئه‌م پرۆژه یاسایانه وا به ئاسانی تێپه‌ر ببن و په‌سه‌ند بكرێن ، له‌و پرۆژه یاسایانه‌ش پرۆژه یاسای په‌یوه‌ندی و زانیاری كه هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندی و زانیاری به مه‌ركه‌زه‌وه ببه‌سترێته‌وه كه ئه‌مه مه‌ترسیداره‌و له‌وانه‌یه كێشه‌ی لێبكه‌وێته‌وه هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ ژێرخانی ئابووری كه ئه‌مه‌ش راو بۆچوونی جیاجیای له سه‌ره ، هه‌روه‌هاپرۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی كه كێشه‌كان له سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش به‌رده‌وامه .




