سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانی ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 11/9/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی رێكخراوی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانی به سه‌رۆكایه‌تی یوخن رێنگر هاورێ له‌گه‌ڵ به‌رێز رۆڵف ئۆلریش كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم.
له دیدارێكدا ، به‌رێز رۆڵف ئۆلریش كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رێكخراوه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و باسی له گرینگیدانی رێكخراوه‌كه كرد به هه‌رێمی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به كار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و خۆشحاڵی شانده‌كه‌شی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و رێكخراوه‌كه و ئامانجی پێگه‌یاندنی توێژێكی لاوی پسپۆر له گشت بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواری خوێندنی پیشه‌یی و ته‌ندروستی و ئاو و ئاوهرۆك و خزمه‌تگوزاری پێویست و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێكخراوه‌كه و حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكن رێككه‌وتنێكی چوارچێوه‌یی ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ ئاینده و ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد له ڕووی مافه‌كانی مرۆڤـ و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و رایگه‌یاند كه بوونی ئه‌و هه‌موو بنه‌مایانه وایان له كوردستان كردووه كه شایسته‌ی بایه‌خدانی رێكخراوه‌كه‌مان بێت .
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی رێكخراوه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره‌ی كه تا ئێستا ئه‌نجامی داوه و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی سه‌ره‌تاییدایه و پێویستی به شاره‌زایی و رێكخراوه‌كه‌تان هه‌یه و په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جدی بۆ ده‌كات ، گرنگ بونی ئێراده‌یه بۆ پێشخستنی مرۆڤـ و ئه‌و ئێرادهیهش له كوردستاندا بوونی هه‌یه .




