ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌کانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

خاتوو هاجه‌ر داود ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێداونێکدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/9/2012 ئه‌نجامی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌کانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، قوتابی و خوێندکاران ده‌توانن له ڕێگه‌ى قوتابخانه‌کانیانه‌وه ئه‌نجامه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌روه‌ها هاجه‌ر داوود ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌کرد، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی خولی دووه‌می ئه‌زموونه گشتییه‌کانی قۆناغی دوازده‌ى ئاماده‌یی به هه‌ر سێ به‌شی "زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی" رابگه‌یه‌ندرێت.




