دواى پشووى هاوینه، ئه‌مڕۆپه‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه

تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "به‌پێی بڕگه‌ى 1ی مادده 20 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاژێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌م خووله ئه‌مجام بدات".
له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پڕۆژه یاساى (جێبه‌جێ كردنى بڕیارى ژماره (222)ى ساڵى 2000ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى هه‌ڵوه‌شاوه له هه‌رێمى كوردستان) كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه‌و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پڕۆژه یاساى (هه‌مواركردنى یاساى ژماره (9)ى ساڵى 2008كه تایبه‌ت به پیاده‌كردنى یاسایى به‌كرێدانى خانووبه‌ره ژماره (78) ساڵى 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمى كوردستان)و پڕۆژه یاساى (كاروده‌ستبه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى) ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كى دیكه‌ش ده‌كرێت.




