ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نه‌زاهه: گه‌نده‌ڵی هه‌موو عێراقی گرتۆته‌وە

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق د‌ڵێت، گه‌نده‌ڵی هه‌موو عێراقی گرتۆته و به هه‌زاران فایلی گه‌نده‌ڵیان لایه که زیاتر له 7هه‌زاریان فایلی گه‌نده‌لین.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق "شه‌ریف سلێمان" به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: گه‌نده‌ڵی له عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی گرتۆته وهیچ وه‌زاره‌تێک نییه له عێراق گه‌نده‌ڵیی تێدا نه‌کرابێت، بۆیه پێویسته حکومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌ئێستادا 7هزار فایلی گه‌نده‌ڵی لای ئه‌وان تۆمار کراوه که ناوی وه‌زیره‌کانی ئێستا و کابینه‌ی پێشووشی تێدایه، بۆیه هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێک له عێراق نه‌ماوه گه‌نده‌ڵیی ئه‌نجام نه‌دابێت.
شه‌ریف سلێمان سه‌باره‌ت به که‌یسی حوسێن شه‌هرستان که له گرێبه‌سته‌کانی کاره‌با ئه‌نجامی داوه گوتی: ئه‌م که‌یسه تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه و به ئاشکرا دیاره که گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆر له‌م گرێبه‌ستانه کراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ململانێ سیاسیه‌کان نه‌یانتوانیوه شه‌هرستانی بانگهێشتی په‌رله‌مان بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه گوتی: رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق گه‌یشتۆته له‌سه‌دا50 و له‌شێوه‌ی تاکه‌که‌سی ره‌ت بوو‌ه و بۆته گشتی و هه‌موو عێراقی گرتۆته‌وه، بۆیه ئه‌م کێشییه دوای کرده‌وه تیرۆرستیه‌کان و قه‌یرانی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌کان، بۆته کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له عێراق و پێویسته هه‌وڵی جدیی بۆ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربکرێت.




