ئیداره‌ی دووزخورماتوو داوای دروستکردنی خه‌نده‌ق ده‌کات بۆ پاراستنی شاره‌که‌یان

دوای به‌دوای کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوو، ئیداره‌ی شاری دووزخورماتوو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌که لاده‌بات و هه‌روه‌ها داوای گۆڕینی چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پله به‌رزی دیکه‌یان کردووه، هاوکات دا‌واشیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کردووه بۆ پاراستنی ناوچه‌که خه‌نده‌قێک به ده‌وروبه‌ری دووزخورماتوو دروستبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هاتووچۆی تیرۆریستان بگیرێت.
له‌مباره‌یه‌وه قایمقامی شاره‌دێی دووزخورماتوو "شه‌لال عه‌بدول" به په‌یامنێری راگه‌یاندووە: له پاش زیادبوونی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی سنووره‌که، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاکه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌که "موقه‌ده‌م خالد خزر"یان لابردووه و له‌لایه‌ن پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌فسه‌رێک به پله‌ی عه‌قید به ناوی "به‌ها فه‌رحان" خراوه‌ته شوێنه‌که‌ی و هه‌روه‌ها دا‌واشیان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین کردووه چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دیکه‌ی پله‌به‌رزی ناوچه‌که بگۆڕن، چونکه که‌مته‌رخه‌من له به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانیان.
شه‌لال عه‌بدول ئاماژه‌ش ی‌دا: به مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌که و دابینکردنی ئارامی و سه‌قامگیری، داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کردووه، ژماره‌ی پۆلیسیان بۆ زیادبکات و هاوکات ره‌زامه‌ندی بدات به دروستکردنی خه‌نده‌قێک به ده‌وروبه‌ری شاری دووزخورماتوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کۆنترۆڵی ناوچه‌که بکرێت و رێگری بکرێت له هاتوچۆی تیرۆریستان بۆ ناوچه‌که.




