تاڵه‌بانی:ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ هاشمی جێگه‌ی داخه‌و هه‌وڵه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی ئاڵۆز ده‌كات

سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌یاننامه‌یه‌كیدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌ركردنی حوكمی غیابیانه به له‌سێداره‌دانی جێگری سه‌رۆككۆمار تارق هاشمی، ده‌ربڕی.
تاڵه‌بانی له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت ده‌ركردنی ئه‌و حوكمه بۆ هاشمی له كاتێكدا كه ئه‌و هێشتا به ڕه‌سمی له پۆسته‌كه‌یدایه، ره‌نگه ببێته فاكته‌رێك نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانیش ئاڵۆز بكات كه له ئارادان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری.
ئه‌مه‌یش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقه:
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قانون گوزاری و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به یه‌كێك له كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌كانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی داده‌نرێت، بۆیه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و پرنسیبانه‌یه كه ده‌ستوری كۆماری عیراق له خۆی ده‌گرێت.
بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانم له پاراستنی قانونی بنچینه‌یی ده‌وڵه‌ت ده‌ستور، هه‌میشه په‌رۆشم بۆ سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا و رێزگرتن له بڕیاره‌كانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه له روانگه‌ی ئه‌ركه‌كانم بۆ یه‌كخستنی گوتار و رێگرتن له هه‌ر شتێك كه ببێته‌مایه‌ی لێكترازانی یه‌كێتیی ریزه‌كانی نیشتمانیی، وای ده‌بینم ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌یه كه كه‌شوهه‌وای لێبورده‌یی و نه‌رمیی نواندن ده‌چه‌سپێنن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیام بۆ چاره‌سه‌ر و پشوودان، به‌ڵام بۆ رۆژێكیش نه‌وه‌ستاوم له وتوێژی راسته‌وخۆ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و نامه گۆڕینه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی زه‌مینه‌یه‌ك بڕه‌خسێنرێت بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو و شیاو بۆ كێشه جیاجیاكان، كه مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێز تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار یه‌كێكانه.
جێگه‌ی داخه رێك له‌م كاته‌دا بڕیارێكی قه‌زایی له به‌رامبه‌ری ده‌ربچێت، له‌كاتێكدا ئه‌و تا ئێستاش به ره‌سمیی له پۆسته‌كه‌یدایه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببێته فاكته‌رێك نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانیش ئاڵۆز بكات كه له ئارادان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری.
پێویسته سه‌رله‌نوێ ئه‌وه دووپات بكرێـته‌وه كه ده‌ربڕینی هه‌ر تێڕوانینێنك به هیچ جۆرێك ئه‌و مانایه نابه‌خشێت كه تانه له قه‌زا ده‌درێت یاخود ده‌ست وه‌رده‌درێته كاروبار و بڕیاره‌كانی، به‌ڵكو هیوا و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار به‌رجه‌سته ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌و وه‌لانانی هه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاروانی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و به‌دیهێنانی هیوا و ویستی گه‌له‌كه‌مان، له ئۆقره‌ییی و گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی.
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار




